هەرێم نیوز
پارێزگاری نەجەف بڕیاریدا دەوامی سەرجەم فەرمانگەکانی پارێزگاکە وەک هەنگاوێکی ئەزمونی و بۆ ماوەی مانگێک، لەکاتژمێر 7:00ی بەیانی دەستپێبکات.
ماجد ئەلوائیلی، پارێزگاری نەجەف لە نوسراوێکدا کە ئاڕاستەی سەرجەم فەرمانگە حکومییەکانی پارێزگاکەی کردوە، ئاماژەی بەوەشداوە، بە ئامانجی رێکخستنەوەی هاتوچۆ و دروستنەبونی قەرەباڵغی بەتایبەت لە کاتی دەستپێکی دەوام لە بەیانیاندا، بڕیاردراوە بەشێوەیەکی ئەزمونی و بۆ ماوەی مانگێک کاتەکانی دەوامکردن گۆڕانکاری تێدا بکرێت.
ئەوەشی خستوەتەڕو، بۆیە لە سەرەتای مانگی داهاتوەوە دەوامی فەرمانبەرانی حکومەت لەجێگەی کاتژمێر 8:00ی بەیانی، لەکاتژمێر 7:00ی بەیانی دەستپێدەکات و پێویستە سەرجەم فەرمانبەران پابەندی بڕیارەکە بن.
پارێزگاری نەجەف دەڵێت، هۆکاری ئەو بڕیارەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە لە کاتی دەستپێک و کۆتایی دەوامدا قەرەباڵغییەکی زۆری هاتوچۆ لەسەر شەقامەکان دروست دەبێت، ئەوەش وایکردوە فەرمانبەران نەتوانن لەکاتی دیاریکراودا بگەنەسەر کارەکانیان.