دواین هەواڵ

وەرزش‌

 29/10/2022

داروین نونێز: سوارێز ئامۆژگاری کردم جارێکی تر ئەو کارە نەکەم

هەرێم سپۆرت
هێرشبەرەکەی لیڤەرپوول بە ESPNی راگەیاندووە، دوای ئەوەی کارتی سووری بەرامبەر کریستاڵ پاڵاس وەرگرت، لویس سوارێز نامەیەکی بۆ ناردووە و ئامۆژگاریشی کردم.

بەپێی هەواڵێکی ئیسنا داروین نونێز سەرەتایەکی جیاوازی لە ژیانی وەرزشی خۆی لە لیڤەرپوول ئەزموون کرد لە دوای پەیوەندیکردنی لە بنفیکاوە لە هاوینی ڕابردوو، سەرەتای ئەم وەرزەش بۆ 3 یاری بە کارتی سوور کرایە دەرەوە دوای ئەوەی سەری لە یواخیم ئەندێرسن داوە بەرامبەر کریستاڵ پاڵاس.

ئەمەش وایکرد لویس سوارێزی هاونیشتمانی داروین نونێز و یاریزانی پێشوی یانەی لیڤەرپۆڵ پەیامێک بۆ نونێز بنێرێت و ئامۆژگاری بکات.

داروین نونێز لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی ESPN وتی: کارێکی باش بوو، چونکە خەڵکێکی زۆر خۆیان بە هەڵگرتنی تەلەفۆنەکەوە سەرقاڵ ناکەن و نامەت بۆ بنێرن. بەڕاستی کارەکانی سوارێز بۆ من گرنگ و بەنرخ بوو. لویس بۆ زۆر کەس نمونەیە و من دەست پێدەکەم، من گەنجم و دەبێت لە سوارێز فێر بم چونکە پێشتر لە پریمەرلیگ لەگەڵ لیڤەرپوڵ یاری کردووە.

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: لویس پێی وتم کە ئەم شتانە لە هەموو یارییەکی پریمەرلیگدا ڕوودەدەن، بەرگریکاران دێن و من دەدۆزنەوە بۆ ئەوەی بێزارم بکەن. دەبێت خۆم بەهێز بکەم و ئەم هەنگاوە دووبارە نەکەمەوە. بەڕاستی ئەم پەیامە و گرنگیدانی ئەو بۆ من بەرز دەنرخێنم.

لیڤەرپوول گرێبەستی لەگەڵ نونێز کرد بە نرخێک کە سەرچاوەکان بە ئی ئێس پی ئێن رایانگەیاند نرخی تا ١٠٠ ملیۆن یۆرۆ دەبێت. لەو کاتەوە تا ئێستا لە 13 یاریدا 6 گۆڵی تۆمارکردووە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان.

کێشەی داروین نونێز زمانی قسەکردنە ئەو دەڵێت هیچ لە یۆرگن کڵۆپ تێناگەم نونێز زمانی  ئینگلیزی نازانێت، کەناڵی پەیوندی نێوان نونێز و یۆرگن یاریدەدەری ڕاهێنەری لیڤەرپۆڵ پیپ لیندزە کە زمانی پرتوگالی بەباشی دەزانێت و ڕێنماییەکانی کڵۆپ وەردەگێڕێت بۆ داروین.

سوارێز لە 133 یاریدا 82 گۆڵی بۆ یانەی لیڤەرپوڵ تۆمارکرد، پێش ئەوەی روو لە یانەی بەرشەلۆنە بکات.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP