هەرێم نیوز
سەرچاوەیەک لە چۆمان رایگەیاند، ئێستا تۆپخانەکانی كۆماری ئیسلامی ئێران، کوێستانی بەربزین تۆپباراندەکەن.
سەرچاوەیەک لە قەزای چۆمان ئاماژەی بەوەش کرد، بههۆی تۆپبارانهكانی ئێران، ئاگر له كوێستانهكانی بهربزین كهوتهوه.
ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی چوارشەممە، 28ـی 9ی 2022، ئێران چەند جارێک لە رێگەی مووشەک و درۆنەوە هێرشیکردە سەر بنکە و بارەگاکانی لایەنەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە کۆیە، زڕگوێز و شێراوە. هەروەها ماوەی چەند رۆژێکیشە بنکە و بارەگاکانی ئەو حیزبانە لە ناوچە سنوورییەکان بۆردوومان دەکات، لە ئەنجامی ئەوە هێرشانەش لانیکەم 9 کەس کوژران و سەرووی 30ی دیکەش برینداربوون.