دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 19/09/2022

کەمی جوڵەو زۆر دانیشتن توشی ئەم کێشە مەترسیدارانەت دەکات..!!

ئا: دەریا سەمین

جوڵەی بەردەوام و وەرزش کردن، سوڕی خوێن چالاک دەکات، وزەی زۆرت پێ دەبەخشێت و میزاجت باشتر دەکات، هەروەها کرداری هەرس کردن ڕێک دەخات، بەڵام کەمی جوڵەو زۆر دانیشتن کاریگەری دەکاتە سەر باری دەروونیت.

جەستە ڕێژەیەکی زۆر لە هۆرمۆنی گریلین واتە هۆرمۆنی برسێتی بەرهەم دەهێنێت.

لە ماوەی ڕۆژێکداو بە تایبەتی لە کاتی کەم جوڵەیی دا، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی ڕێژەیەکی زۆر بخۆیت و دووچاری قەڵەوی ببیت، ئەو هۆرمۆنەش لە ڕێگەی وەرزش کردن و چالاکی جەستەوە کۆنترۆڵ دەکرێت.

هەروەها کەمی جوڵە دەبێتە هۆی ڕەق بوونی جومگەکان ئەمەش دەبێتە هۆی هەوکردنی جومگەکانت بە تایبەتی لە ناوچەی شان و ملدا، وە ئەنجام نەدانی چالاکی دەبێتە هۆی کەم بوونەوەی توانای سەرنجدان.

باشتر وایە هەر ٣٠ خولەک جارێک جوڵەیەک ئەنجام بدەیت، بۆ ئەوەی لەو نەخۆشیانە بە دوور بیت، باشتر وایە کاتێک پەیوەندیەکی تەلەفۆنیت بۆ یەت بە رۆیشتنەوە گفتوگۆ بکەیت، بۆ ئەوەی بجوڵێیت.

«بەھیوام لەش ساغ بن»



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP