هەرێم نیوز
وه‌زاره‌تی بازرگانی رایگەیاند، ئاگاداری ئەو جوتیارانە دەکەنەوە كه گه‌نمیان راده‌ستی سایلۆی هه‌ولێر كردووه، رۆژی چوارشه‌ممه (17ی 8ی 2022)، سه‌ردانی سایلۆ بكه‌ن به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چه‌كی 2022.
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، تێیدا هاتووە، "ئاگاداری برا جوتیارەکان دەکەینەوە ئەوانەی گەنمیان ڕادەستی سایلۆی هەولێر کردوە سەردانی سایلۆ بکەن بۆ وەرگرتنی چەکی 2022 لە ژمارەی (1427) دەست پێدەکات تاکو ژمارە (1631) لەڕۆژی چوار شەممە 2022/8/17".
ئەمەش لەکاتێکدایە، دوای درووستكردنی ژماره‌یه‌ك سایلۆی مۆدێرن له لایه‌ن كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، ئه‌مساڵ سایلۆكانی هه‌رێمی كوردستان هه‌زاران تۆن دانه‌وێڵه‌یان له جوتیاران وه‌رگرتووه.