دواین هەواڵ

ئابوری‌

 15/08/2022

قەبارەى ئاڵوگۆڕى بازرگانى نێوان عێراق و لوبنان لە ساڵی ڕابردوودا 150 ملیۆن دۆلار بووە

هەرێم نیوز

راپۆرتی ترەید ماپ کە تایبەتە بە نەخشەی بازرگانی و هاوردە و هەناردەی وڵاتان بڵاویکردەوە، لە ساڵی رابردوودا عێراق بە قەبارەی 125 ملیۆن دۆلار کاڵای لە لوبنان هاوردە کردووە و لە بەرامبەردا بە بەهای 5 ملیۆن دۆلار کاڵای هەناردەی لوبنان کردووە.

ئەوشخراوەتەڕو، عێراق 24 ماددەی جۆراوجۆری لە لوبنان هاوردە کردووە کە دیارترینیان رۆنی بۆن و کەرەستەی جوانکاری بووە، کە لە ساڵی 2017 تاوەکو 2021 بە ریژەی 9% دابەزیوە.

هەروەها بەهای هەناردەی عێراق بۆ لوبنان 5 ملیۆن و 362 هەزار دۆلار بووە و ئەو بڕەشە لە ماوەی چوار ساڵدا %11 گەشەی کردووە، کە برتییە بووە لە میوە و چەرەزات و سوتەمەنی.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP