هەرێم نیوز
دواى ئه‌وه‌ی ئێواره‌ی دوێنێ لە بازاڕی دهۆك، ئه‌یاس سه‌ردار سه‌لیم كه یه‌كێكه له یوتوبه‌ره‌كان، درایه به‌ر ده‌ستڕێژی گوللـه، به‌برینداری ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه كۆتایی به‌ژیانی هات.
هێمن سلێمان وته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای دهۆك له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه و پاش ئه‌وه‌ی دوێنێ ته‌قه‌ی لێكرا، ئه‌یاز سه‌ردار له نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی دهۆك كۆتایی به‌ژیانی هات.
دوێنێ وته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای دهۆك له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، روداوێكی ته‌قه‌كردن له‌بازاڕی پانۆراما له‌سه‌نته‌ری پارێزگای دهۆك رویدا، دوای گه‌یشتنی هێزه‌كانی پۆلیس بۆ شوێنی روداوه‌كه ده‌ركه‌وت، تۆمه‌تبارێكی نادیار گوللـه‌یه‌كی له‌سه‌ری گه‌نجێك داوه و له‌ئێستاشدا ئه‌و گه‌نجه به‌ناوی ئه‌یاس سه‌ردار سه‌لیم بۆ نه‌خۆشخانه گواستراوه‌ته‌وه.
وتیشی، " به‌بڕیاری دادوه‌ر په‌راوی لێكۆڵینه‌وه بۆ روداوه‌كه كراوه‌ته‌وه، له‌ئێستاشدا ئه‌و گه‌نجه له‌ژێر چاودێری وردی پزیشكیدایه له‌نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی دهۆك و دۆخی ته‌ندروستی زۆر ناجێگیره، هه‌روه‌ها پێده‌چێت روداوه‌كه به‌هۆی كێشه‌ی دوژمنداری كۆنی نێوان هه‌ردولا بێت".