جوان عزه‌ت
”ئێمه پێویستمان به دووباره‌كردنى ئه‌قلى دوێنێ نییه، به‌ڵام پێویستمان به په‌روه‌رده‌یه‌كه، نه‌وه‌ى داهاتووی پێ فێرى گۆرین بكه‌ین”.
ماسلۆ هه‌موو تێزى فه‌لسه‌فى له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكه، كه ئه‌م جیهانەی له مادده‌پێكهاتووه ئه‌وه‌نده كاریگه‌رى له‌سه‌ر مێژووى مرۆڤایه‌تیی هه‌بووه، یاخۆد له ئایدیایى زیهنى پێكهاتووه؟ ئایدیالیزم چه‌مكێكه گرێداراوى شته جه‌وهه‌ریه‌كانه، له ماتریال و ئه‌قل سه‌رچاوەی‌گرتووه، تاكو چه‌مكى ئایدیالیزم ده‌رباره‌ى شته‌كان بوونیان هه‌بێت. هه‌روه‌ها بۆ ده‌ركه‌وته هزرییه‌كان و دیارده‌كان ده‌گه‌رێته‌وه، چۆنكه هه‌موو شتێك له ده‌رووندا رووده‌دات و له ماتریاله‌وه بوونى خۆى ئیفاده ده‌كات. بۆیه له‌و چه‌مكه‌دا تێگه‌یشتنى ئێمه وه‌ك تاكه‌كه‌س له‌گه‌ل ژیانى رۆژانه په‌یوه‌ندى بە پابه‌ندبوونى ئه‌و ئایدیایه‌وه هه‌یه، گۆرینى جیهان پێویستیه‌كه له پێویستیه‌كانى ئایدیایى مرۆڤ. هه‌روه‌ها بیرى ئه‌و مرۆڤه هه‌وڵدانێكه بۆ دامه‌زراندن و به‌رهه‌مهێنانى بناگه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى.
به‌ڵام چه‌مكى ماتریالیزم به واتایى رۆكه‌شه‌وه رێگه نادات مرۆڤ ئیش له‌سه‌ر بۆنیادى كۆمه‌ڵایه‌تى بكات. هه‌میشه مرۆڤه ماددییه‌كان ده‌خوازن به شێوازێكى تیۆرى بێ پراكتیكى ئیش له‌گه‌ل كه‌سه ئایدیایه‌كان بكەن، چۆنكه ئه‌گه‌ر ماتریالیزمه‌كان له‌ژێر به‌رژه‌وه‌ندیه سیاسیه‌كان نه‌بن، كه‌سى ئایدیالیزم بیرى بەلای گۆرینى بۆنیادى كۆمه‌ڵایه‌تیان نابێت. به‌كارهێنانى ئه‌م چه‌مكه قوناغێكه له قۆناغه‌كانى شۆر‌ش، بۆیه ئه‌م چه‌مكه پرۆسه‌یه‌كى جیا جیا له‌خۆی ده‌گرێت له‌گه‌ڵ هه‌موو تاكه‌كاندا، به‌ڵام به شێوه‌یه‌كى رێژه‌یى په‌یدا ده‌بێت و ده‌ربڕین له هزر و بیرى جێاواز ده‌كات بۆ ئه‌وەی بكه‌وێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه. خاڵێكى تریش هه‌یه، ئایدیالیزم په‌یوه‌ندى به فره‌ڕه‌هه‌ندى بنه‌مایى مرۆییه‌وه وه‌كو بۆنیادیش هه‌یه، به نموونه‌ى ئایدیالیزمى سیاسى، ئاینى، ئابوورى و هونه‌رى و…، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه لێره من ده‌مه‌ویێت له سه‌رى بوه‌ستم ئه‌وه‌یه، هه‌ڵویست و بزاڤى ئایدیالیزمى له بناگه‌ى تاكگه‌رایىدا چه‌ند چه‌مك وه‌رده‌گرێت، ئه‌و چه‌مكه وه‌ك بەها و بنه‌ما بریتیه، له:
(1) ناوه‌ندى تاك
(2) ئازادى و دادپەر‌وه‌رى
(3) تاك و كۆمه‌ڵگا
(4) په‌روه‌رده و مه‌عریفه
ناوه‌ندى تاك:
تاك، بوونه‌وه‌رێكى گه‌شه‌كردووە، ئایدیاى تاك ئایدیایه‌كه بۆ دروستكردنى بۆنیادنانى كۆمه‌ڵگا، به‌گشتى به‌رهه‌مى ناسینى ژیان و ناسنامه‌ى نه‌ته‌وه‌یی و جۆگرافى سه‌ر زه‌مینه. ئه‌گه‌ر بگه‌رێینه‌وه قوناغى فیۆدالیزمى دیارده‌بێت، تاك پێش ده‌ربازى قۆناغى مۆدێرنبوونى خۆى دەبێت، هێشتا له ژێر زاڵبوونى قوناغى ئاینى و ته‌قلیدى و ده‌ره‌به‌گى بووه، به‌ڵام پێش كرانه‌وه‌ى قوناغى چاپخانه له ئاورۆپا ئیتر ئاستى بوونى تاكگه‌راوه بۆ سه‌ر لێكولینه‌وه، به‌تایبه‌تى له دیدى راڤه‌كردنى ئه‌قلانى و زانستىدا تاك یه‌كێك له بابه‌ته هه‌ره سه‌ره‌كیه‌كان بوو. ئه‌و كاته‌یش سه‌رده‌ركردنى تاكه‌كه‌سى بۆ كۆمه‌ڵ سه‌ره‌ده‌رى كردنه‌وه‌یه‌كى سه‌ربه‌خۆ نه‌بوو، به‌ڵام پاش سه‌ده‌ى هه‌ڤده و هه‌ژده‌مه‌وه تیۆرى سرۆشتیی ئاینى كه‌وته به‌ر راڤه‌كردنه‌وه‌یه‌كى روونتر بۆ ئه‌وەی تاك مافى خۆى یه‌كسانى و پاراستنى به‌رژوه‌ندى تاكگه‌رایى وه‌ك ئه‌رك وه‌ربگرێت.
پرۆسه‌ى تاك به‌م شێوه‌یه درێژه‌ی دا و به‌رده‌وامى دا بە كاروانى خۆى تا گه‌یشته ئێره، نه‌مازه له سه‌رده‌مى ئه‌مرۆ پۆست مودێرنیزمى دا بنه‌مایى پاراستنى مافى تاك له سه‌ر كۆمه‌ڵگا بۆ بیركردنه‌وه‌ى چه‌مكى لیبرالیزم ده‌گه‌رێته‌وه. لیبرالیزمیش تا ئه‌و راده‌یه توانیوێتی به فورمێكى تر بیرۆكه‌ى تاك به‌كاربهنێت، ئه‌ویش به ده‌ستخستنه‌وه‌ى تاك له‌رێگاى به‌كارهێنانى بازارى سه‌رمایه‌داریه. به‌ڵام تاك به‌و ئاسته نییه، كه وه‌ك جاران له پایه‌ى خێزان پله‌ى دووه‌م بێت، به‌ڵكو پله‌ى یه‌كه‌مه. بۆ نموونه، له دنیایى جیهانگیریدا تاكى ئێنگلیز و ئه‌مریكى و فەره‌نسى و…، هتد ده‌توانێت له سەرده‌مى گۆنجاودا داهێنانى خۆى ئه‌نجام بدات، چۆنكه ئه‌و متمانه‌ی به لیبرالیزم و نۆیخوازى و گۆڕین هه‌یه.
تاكى جیهانى رۆژئاوا به حۆكمى ئه‌و مه‌عریفه‌ییەی كه چه‌ندین قوناغه سه‌رى هەلدا، ده‌توانێت سوود له ئه‌زموونى خۆى و مێژووى و كه‌سى دانا و زانا و خاوه‌ن ئه‌زمونداره‌كان وه‌ربگرێت، به تایبه‌تى ژیانى خۆى له سه‌ر خۆدناسى ئه‌ده‌بى و رۆشنبیرى و ئه‌خلاقى بۆنیاد هێناوه. به‌ڵام، ئێمه ده‌زانین كولتوورى كوردى زاده‌ى ده‌ستى سیسته‌مى ده‌ربه‌گى بووه، بۆیه قورسه تاكى كورد بتوانێت ئه‌و متمانەیە له نێوان خۆ و سیسته‌مدا دروست بكات و بزانێت كه مافى ئه‌و مافێكى ره‌واى ئازادیه و ده‌توانێت بڕیارى گۆرینى ژیانى خۆى بدات و هه‌وڵبدات خۆى له‌و قه‌ید و به‌نده و بارى گران رزگار بكات. له‌به‌ر ئه‌وه، هه‌ندێك له‌و ئازیخوانه‌ى كه هه‌ن په‌یڕه‌وى چوارچێوه‌یه‌كى تر‌ى تاك ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن، ”پێویسته تاك بگه‌رێته‌وه بۆ ئه‌سڵى به‌رژه‌وه‌ندى و به‌ده‌ستهێناوه‌ى ئامانج و پێداویسته‌یه‌كانى خۆى.”
ئه‌م قسه‌یه دەروازەیەکە بۆ كرانه‌وه‌ى جۆرى وه‌هم و خه‌یال له‌به‌ر ئایدیایى تاك. كه ئیتر تاكه‌كه‌س له‌برى ئه‌و رۆگه‌شانه بیر له هیچ شتێكى تر‌ى ژیان نا‌كاته‌وه، به‌ڵكو له جێگاى ئه‌وه هه‌وڵدەات به شێوه‌یه‌كى ئازادانه بیر له جیهانى نۆیخوازى بكاتەوە و له ژێر سیبه‌رى هه‌ندێك كه‌ره‌سته و سه‌رچاوه‌ى تر‌ى ئه‌قل بجه‌نگێت. له‌م سه‌د ساله‌ى كۆتایىدا له‌به‌ر هۆكارى سیاسى و جیهانگیرى سه‌رده‌م خه‌باتى نه‌ته‌وەیی له‌ژێر ناوى ئارامیی و گه‌یشتن به میتۆدى ستراتیژى به‌رده‌وام بووه، هه‌روه‌ها لبیرالیزمیش هه‌وڵدەدات هه‌ژموونى تاك له‌ژێر پێناسه‌ى دیالۆگى باشتر روون بكه‌نەوە بۆ ئه‌وه‌ی تاك له‌گه‌ل خه‌سڵه‌تى ئه‌قلانى به‌ریۆه‌بچێت و هه‌ڵسه‌نگاندنى لۆژیكى له‌سه‌ر هه‌موو ته‌وه‌رى مه‌عریفى بكات.
له‌ورا ئیمه له‌برى ره‌فتارى ئه‌قلانى هیچ هه‌نگاوێكى تر نه‌ماوه، ئه‌گه‌ر ئێمه ئه‌وه‌یش قبوول نه‌كەین. من وه‌كو تاكێك له‌و باوه‌ره‌دام كه تاكى كورد له‌به‌ر پێ شه‌رى جیهانگیرى ده‌چێت و ده‌بێته خاوه‌ن كاراكته‌رێكى قه‌له‌ق و بێ كەسایەتی و هیچ كه‌سێك و ملله‌تێكیش ئاماده نییه هۆكارى ئێمه ده‌ستنیشان بكات، به‌ڵكو ئێمه نا‌چارین خۆمان ڕابگەێنین، هه‌ر دەشبوو له زووه‌وه به‌و حه‌قیقه‌ته واقعیانه خۆمان را بگه‌ینێن و بە ڕوانگەیەکی په‌سه‌ندكردنى نوێ له‌سه‌ر ئایدیا و ئایدیۆلۆژیا زیندو بكه‌ین.
ئازادى و دادپەر‌وه‌ریى
هه‌ندێك شتى خراپ دەربارەی هزركردنى تاكه‌كه‌س مه‌ترسیه و خراپى بۆ كه‌سایه‌تیه‌كه ده‌گه‌رێته‌وه و رێگرى له ئازادی ده‌كات و ناهێڵێت تاك وه‌ك بوونه‌وه‌رێكى هۆشیار و ئازا و ئارام به به‌رپرسیارێتی بژیت. ئه‌وه‌ى مه‌ترسیدارترە له‌م باره‌وه ئه‌وه‌یه بیركردنه‌وه‌ى هه‌ڵه، یاخۆد بیركردنه‌وه‌ى خراپ، رولێكى تر‌ى نێگه‌تیڤ له‌ناو ده‌روونى تاكه‌كه‌دا نیشان ده‌دات، كه هیچ جارێك هه‌ستی پێ نه‌كات، ئه‌و بوونه‌وه‌رێكى ئازاده و مرۆڤه و ده‌توانێت هه‌موو شته‌كان له نۆێیه‌وه ده‌ستى پێ بكات، یاخۆد به شێوه‌یه‌كى جوانتر و ئازاتر ژیان به‌ره‌و فه‌لسه‌فه‌كارى ببات. له سه‌ر ئه‌م بیركردنه‌وه‌ى مه‌ترسیدارە سارته‌ر له په‌رتووكى ”ئه‌ده‌ب چییه؟”
ئه‌و جوره هزره پێناسه دەکات بە چه‌مكى ئازادى و ده‌ڵێت: ”ئازادى دانپێدانان و متمانه‌یه، پاشان ئیش و به‌خشنده‌یه”. واته به‌رله‌وەی شۆره‌شى تاكه‌كه‌سى ده‌ست پێبكات، پێویسته زانستى ئازادى به شێوه‌یه‌كێ زانستیانه بخۆێندرێت، چۆنكه ئازادى بۆ پێشكه‌وتنى مرۆڤ و كۆمه‌ڵگا ده‌ستپێك و پێویستییه‌كى سه‌ره‌كه‌یه. نه‌مازه ئه‌و له توانا مرۆیىدا بیرمه‌ندێكى ئیراده‌ییه، ئانكۆ ره‌قبوون له ئازادى ئیراده‌ى مرۆیى، ره‌قبوونه له مانه‌وه‌ى هه‌موو كار و كردارى مرۆیىدا. بۆیه لۆك له ”گرێبه‌ستى په‌یمانى كۆمه‌ڵایه‌تى”دا به بیركردنه‌وه‌یه‌كى تر جه‌خت له‌سه‌ر چه‌مكى ئازادى و یه‌كسانى ده‌كات و ده‌ڵێت: ”ئه‌م گه‌ردوونه بۆ ئه‌وه هاتووه‌ته دروستكردن و داناندن، كه هه‌موو تاكێك وه‌كو مرۆڤێكى ئازاد ژیانى خۆى پرۆسه بكات و رۆڵى ئه‌خلاقى و یاسایى خۆی تێدا جێ به‌جێ بكات”. لێره پرسیارێك دێته ئارا، ئه‌ویش ئه‌مه‌یه:
ئه‌گه‌ر ئه‌م زه‌مینه بۆ نه‌وه‌ى پێشۆ به تراژیدیایه‌كى مێژووى هه‌ڵگرى نه‌گه‌یشتنى ئازادى بێت، ئایا بۆ نه‌وه‌ى ئێستا و داهاتوو هه‌ڵگرى چه‌ند زایندانى تاریكیه؟ دیاره ئێمه ئازادى وه‌ك تێگه‌یشتن و خه‌ونى ئازادى له یه‌كی جیا ناكەینەوە، چۆنكه له ئایدیایى تاكه‌كه‌سى كورد دا ئازادى دوو شت بووه، یه‌كێك رزگاربوونى جۆگرافى له ژێر ده‌ستى داگیركه‌ریدا، دووه‌م گرێدراوى ئازادى به ”گه‌هـ و ئۆرگانى سایكۆلۆژیه‌وه/ فرۆید”. تاكه‌كه‌س ئاوا خۆى تێگه‌یاند، كه گه‌شه‌كردنى ئازادى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بوونى خاک و مه‌زهه‌رى، نه‌ك بوونى مافى هه‌ڵبژاردن و جه‌وهه‌رێكى ئازاد، كه چۆن مرۆڤ پیۆیستى به نان و ئاو و هه‌وا هه‌یه، به‌و شێوه‌یه توانا و گه‌شه‌كردنى مرۆیش پێویستى به مافى هه‌ڵبژاردنى جێاوازى و مه‌عریفه‌ى ئازاد و دادپه‌روه‌رى مرۆڤایه‌تیه‌وه هه‌یه. ده‌بێت ئێمه بزانین چه‌نده بیرى ئازاد له‌ناو مێشكى تاكه‌كه‌س وزەی هەیە ئه‌وه‌نده‌ش زۆلم و سته‌میش له سه‌ر مافى ئه‌و كه‌متر ده‌بێت و دادپەر‌وه‌ریی جێی خۆى ده‌گرێت.
چۆنكه كه‌سى ئازدیخواز بۆ سه‌قامگیرى مرۆڤ و كۆمه‌ڵگا ستاندا‌رتى ته‌وه‌رى هاوبه‌شه. بۆ نموونه، چه‌مكى ئازادى هزرى زیاتر له‌و كۆمه‌ڵگایانه‌دا ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى تاكه‌كه‌سى گرێدراوى سیسته‌مى مه‌ده‌نى و یاسایى ده‌كات و له‌سه‌ر پێوه‌رى نه‌خشه‌یى جیهانى سه‌ره‌ده‌ریى ده‌كات. هه‌روه‌ها له‌روویى جێاوازى ئاینى و نه‌ته‌وه‌ى و كه‌مینه‌یى و گرۆپ و كۆمه‌ڵیشدا هه‌مان ئاراسته‌یى یەكلاكردنه‌وه له سه‌لماندى بناگه‌ى ده‌وڵه‌تداریشدا كۆمه‌ڵگاى ئازاد پرۆسه‌یه‌كه خۆى به ئه‌ركدار و به‌رپرسیارى ماف و ئه‌رك و كه‌رامه‌تى تاكه‌كه‌سى ده‌زانێت و له بوارى یه‌كسانى و به‌هره‌ى سیاسى و كۆمه‌ڵایه‌تیشدا مافى تاكه‌كه‌سى ده‌پارێزێت و رێزى له ئیتیك و به‌هاى كه‌سى ده‌گرێت.
تاك و كۆمه‌ڵگا
بوونى كۆمه‌ڵگا بوونى مرۆییه به‌ر له‌وه‌ى بگه‌رێنه‌وه كلتوۆرى خوێندن و بیركردنه‌وه، پێویسته له سه‌ر زمان و ناسنامه‌ى كلتۆورى خوێندنى ئێمه دیرۆكى خۆى هه‌بێت. راسته كۆمه‌ڵگا له ده‌ستپێكى خۆیدا له سه‌ر كۆمه‌ڵه‌ى جەستەیەکی بێ رۆح ده‌ژیا، به‌ڵام ئه‌و كاته به‌شێك بوو له رابردوو.
ئێستا كات و زه‌مه‌نێكى تره، ده‌بێت كۆمه‌ڵگا له‌سه‌ر بیرى هۆشیارى بژیت. له زانستى ئایدیایدا تاكه‌كه‌س له رابردوودا ناژێت، به‌ڵكۆ ده‌بێته بوونه‌وه‌رێكى زیندو، چۆنكه ئه‌و روژانه راسته‌رێ هه‌ندێك هزرى نوێ و پێشهاتى نوێ ده‌بێت. واته، په‌یوه‌ندى ئێمه‌ی تاك به رابردووه نییه، به‌ڵكۆ په‌یوه‌ندى ئێمه به ئێستا و داهاتووه هه‌یه. ئه‌گه‌ر ئێمه په‌نا بۆ یاسا و پره‌نسیپى كۆمه‌ڵگابوون ببه‌ین، گرنگه جارێكى تر بگه‌رێنه‌وه بۆ یاسا و پره‌نسیپى پێش مۆدێرن. نه‌مازه هه‌وڵبدرێن تاكه‌كه‌س له‌و ره‌وشه ناله‌بار و ئالۆزه رزگارى بكه‌ین و له‌گه‌ڵ جیهانى ئه‌قل و نویخوازى بگۆنجێنین. ئه‌گه‌ر ئێمه ئه‌وەمان كرد، ئه‌و كاته ئێمه ده‌توانین كۆمه‌ڵگاى خۆمان له گۆر زانستى جیهانگیرى و تاكگه‌رایى و گۆرین زیندوو بكه‌ین. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێمه وامان نە‌كرد ئه‌و كاته ئێمه ناتوانین ره‌وانینى ئه‌و سالوەختە‌ى دوێنى بكه‌ین و ئه‌مرۆ و سبه‌ینێ له‌ژێر زۆلم و سته‌م و دره‌نگماینى تاریكىدا بێ دینامیكى و ئه‌رك و جێ به‌جێكارى جێ بێڵین.
ده‌بێت ئێمه‌ى تاك ئه‌وه بزانین كۆمه‌ڵگا ئه‌نجامى بیرۆ و ئه‌قلى مرۆڤه، به‌ڵام دیرۆكى ئێمه بۆ ئێمه ده‌سه‌لمێنێت، كه له جێگاى شوڕ‌شى بیركردنه‌وه ئێمه شۆره‌شى پارت و بزاڤمان هه‌بووه. له جێگاى كلتوۆرى شار ئێمه كلتوۆرى لادێمان هه‌بووه، له جێگاى گفتۆگۆكردن و بیركردنه‌وه ئێمه تۆڵەسەندن و شه‌رخوازیمان هه‌بووه و له جێگاى فكرى ژێرخانه‌ى سه‌رمایه‌دارى ئێمه بازارى سه‌رمایه‌دارى به هۆز و ده‌ربه‌گ و عه‌شیره‌تەكانمان هه‌بووه. به‌و جۆرە ئاشكه‌را ده‌بێت كۆمه‌ڵگاى ئێمه له‌سه‌ر بنەمای لادێ و تۆڵەسەندن و هۆز و ده‌ربه‌گ هاتووەتە به‌رهه‌م. نه‌مازه له‌سه‌ر ئه‌م بۆنیادنانه كڵتوورى مادده‌ى دروست بووه.
كه متمانه به په‌روه‌رده و مه‌عریفه و یه‌كسانى و دادپه‌وه‌رى و ماف نه‌بووه. به‌ڵكۆ متمانه به هێز و خۆسه‌پاندن و به‌رژوه‌ندى و تۆندى هه‌بووه. ئه‌گه‌ر كار وه‌ك تێگەیشتنی بابه‌تى و ئایدیالیزمى له‌سه‌ر نه‌یێتە کاركردن، هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه ده‌بێته جورێك له خۆلێكدان و ناكۆكى و په‌یداكردنى قه‌یرانى به‌رده‌وام و زیان گه‌یاندن به بیرى تاك و كۆمه‌ڵگا، تاكۆ ئه‌و راده‌یه وه‌ك ئه‌وه‌ى ئه‌مرۆ ئێمه به چاو ده‌بینین كه تاك و كۆمه‌ڵگا به‌گشتى له ژیان و كاتى خۆى نامۆ بووه. بۆیه ئه‌وه‌ى له ئێمه دێته خوازتن ئه‌وه‌یه له جێگاى ئێمه ئه‌وه‌نده گرنگى ده‌ده‌ینه سه‌رخانه‌ى كێشه‌كانى خۆمان و ئاراسته‌كردنى تاكێكى بێ داهێنان، باشتر وایە گرنگیی بده‌ینه هۆكارى بابه‌تى ژێرخانه‌ى كێشه‌كان به‌تایبه‌تى له چۆنیه‌تى دروستكردنى كڵتوور و زمان و نه‌ته‌وه و بیرى ئایدیایى سه‌ربه‌خۆخوازى تاكه‌كه‌سى له به‌رهه‌مهێنانى فه‌لسه‌فه‌یه‌كى تازه و نوێگه‌رایىدا.
په‌روه‌رده و مه‌عریفه
یه‌كێك له مه‌رجى سه‌ره‌كى دروستكردنى مه‌عریفه‌ى تاك بوونى چه‌مكى په‌روه‌رده‌یه به شێوه‌یه‌كى گشتى ئه‌م هه‌نگاوه ئیشكردنه له‌سه‌ر په‌یدابوونى هزر و كاراكته‌رى تاكه‌كه‌سى، به‌ڵام په‌روه‌رده له باردۆخى ئێستادا بۆته لاوازترین چه‌مك و ئیش له‌سه‌ر ره‌سه‌نایه‌تى مرۆیى، چۆنكه ته‌كنۆلۆژیا له ئێستادا به هه‌موو شێویه‌ك له سه‌ر مه‌عریفه و بیركردنه‌وه و گۆرینى تاك بوته ده‌ركه‌وته‌یه‌كى زاڵى به‌رده‌وام. ئه‌گه‌ر ئێمه بتوانێن بۆ یه‌كه‌م جار تاكێكى رۆشنبیر و هۆشیار و به‌ئاگا به‌رهه‌م بێنین. پێویسته بگه‌رێینه‌وه ئه‌سڵى په‌روه‌رده‌ى خێزانى كوردى پاش به‌ره‌و زانینگه و سازیه‌كان ده‌ستى پێ بكه‌ین، چۆنكه په‌روه‌رده مینا كارگه‌یه‌كى زانیارى هۆشیاریه له‌سه‌ر پێكهێنانى بوونى تاكه‌كه‌سى.
واته ئه‌گه‌ر ئێمه ده‌ستورێکی ئه‌خلاقى دروست نه‌كەین، كه میتۆدى فكرى فێرى ژیانى تاك نه‌كات، ئه‌و كاته هیچ جیاكاریەك له‌گه‌ڵ كارگه‌ى كه‌لۆپه‌ڵه‌كان نابینین, به تێگه‌هشتنى جۆن دیۆیش، ”به‌و ره‌نگه په‌روه‌رده له زبلخانه به‌ره‌و مه‌عریفه ناچێت”. بۆیه پێویسته بزانین ژیان به‌رهه‌مێکی جیا ده‌داته تاك و ئه‌و به‌رهه‌مه به ئاینده‌یه‌كى ته‌ندرۆست گه‌شه‌ى ده‌داته هه‌موو چینه‌كانى كۆمه‌ڵگا. زانست ئه‌خلاقه و ئه‌خلاقیش ده‌توانێت ببیته زانستێكى حه‌قیقى مرۆڤ، ئه‌گه‌ر ئێمه ئاوڕێك له ناوگه‌یاندنى رۆلى كۆمه‌ڵگا بده‌ینەوە وا دیارده‌بێت، كه ئایدۆلۆژى كۆمه‌ڵگا له‌سه‌ر پێوانه‌ى په‌روه‌رده‌ى كلتۆورى و ئایینی و سیاسى و مێژووى هاتووه‌ته‌وه ئاراسته‌كردن و به سه‌دان ساڵه بێ هیچ گورانكاریه‌ك له‌سه‌ر هه‌مان ئاراسته‌ی په‌روه‌رده خۆى دووباره ده‌كاتەوە. له راستىدا ئه‌مه هیچ فورمێكى زه‌مینه‌سازى و فیكرى له پاشخانى تاك زیاد ناكات. چۆنكه به‌رگه‌كه به جورێك له جۆره‌كان به‌رگى كراوه نین.
ئه‌وه‌ى ئێمه ده‌بینین له نه‌خشه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى و هێزى سیاسى و حوكمرانى و سه‌پاندنى رۆڵى خێزانیه‌وه هاتووه‌ته‌وه بوون، كه درۆستكردن و گه‌شه‌سه‌ندنى ئه‌م پیلانه له پرۆسه‌ى فكرى فیۆدالى ده‌ستى پێكردووه. بۆ ئه‌وه‌ی تاكه‌كه‌س به هیچ جوره ناسینێك بیر له گریمان و یه‌كه‌ى كۆمه‌ڵگای خۆی نه‌كاتەوە. لێرەدا نابێت ئه‌م نازیندوبوونەوەیە به مه‌به‌ستى بیركردنه‌وه‌ى ده‌ره‌به‌گى و تازه‌بوونه‌وه‌ى نه‌ریتى كۆمه‌ڵایه‌تى بیرى به‌خشینى به كۆمه‌ڵه پره‌نسیپى سه‌رده‌مى تاك بدات. وه‌ك ئه‌وه‌ى على وه‌ردى ئاماژه‌ی پێ کردووە، ”نۆیبوونى فكر ئه‌وه نیه، كه به ئیدیۆ‌مى بیانى و هاوچه‌رخ بێته په‌سه‌ندكردن، به‌ڵكۆ ئه‌وه‌یه له گۆڕینى هه‌موو پێوه‌رى تێگه‌یشتن مرۆڤ بیری تێدا بكات”.
ئانكۆ راستى و درۆستى بیرى هه‌ر تاكێك ئه‌وه‌یه كه تواناى به جێهێنانى بلیمه‌تكردن هه‌بێت و رۆلى خۆى له زانستى پراكتیكه‌وه پابه‌ندى بكات و له ئه‌ندازه‌یى كۆمه‌ڵایه‌تى و تواناى كۆمه‌ڵگایى مرۆڤایه‌تى و په‌روه‌رده‌ى ببێته ئۆرگانێكى هاوبه‌ش و ده‌روون ده‌وله‌مه‌ند. ئه‌م سایكۆلۆژیه ده‌وله‌مه‌نده له چیه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت؟ به بیرى من له بنچینه‌ى فه‌لسه‌فه‌وه دێته بوون. چۆنكه فه‌لسه‌فه ئه‌و ده‌رگایه‌یه كه زور كۆدى بیركردنه‌وه‌ى ژیان به رێگاى گۆمان و پرسیار و لێگه‌رین ده‌كاته‌وه و زه‌مینه‌یه‌كى تر‌ى خۆ رێكخستن بۆ ژیانى تاك به‌رهه‌م ده‌هێنێت، كه له هۆشیارى مرۆیدا ئه‌گه‌ر ژیان و زیندیبوون نه‌بێت.
هیچ جارێك مردنیش نیە. ئه‌مه شه‌ش سه‌د ساله فه‌لسه‌فه‌ى مه‌عریفى له جیهانى یۆنانیدا په‌یدابووه و ده‌ربازى جیهانى رۆژئاوا بووه. به‌ڵام گرنگه وه‌كو تاك بزانین به‌ر له‌وه‌ى فه‌لسه‌فه له یۆنان هه‌بێت، فه‌لسه‌فه له نێوان هه‌ردوو رووبار‌ى دیجله و فورات خاكى میزۆپۆتامیا‌یش هه‌بووه، تاكۆ له گاتایێن (زاره‌ده‌شتى كال)یشدا ئه‌و یه‌كه دێته ئیفاده‌كردن و سه‌لماندن، كه فه‌لسه‌فه له هزركردن و خه‌ریكبوونى پرسیارى (خاک، ئاو، هه‌وا و ئاگر) هاتووه‌ته‌وه ژیان.
له برى ئه‌وه ئه‌و حه‌وت حه‌كیمى كه له یۆنانى دێرین په‌یدابووه، رۆلى فه‌لسه‌فى به شێوه‌یه‌كى میتافیزیكى سه‌رده‌ست بووه، پێش هاتنه‌وه‌ى هه‌ر سێ فیلۆسوفى یۆنانى ( سۆكرات و ئەفلاتون و ئه‌رستۆ) ئیتر فه‌لسه‌فه ده‌رگایه‌كى نۆێ بیركردنه‌وه‌ى به‌رامبه‌ر بوونى زەوی، مرۆڤ و سرۆشت و جیهان درۆستى كردووه. تاكۆ سۆكراتیش فه‌لسه‌فه به‌و پێناسه‌یە ناونیشان ده‌كات و ده‌ڵێت: ”فه‌لسه‌فه زانستى ئه‌زموونه، له فیزیایى ئه‌رستۆیشدا فه‌لسه‌فه له‌سه‌ر دوو به‌ش ئاراسته ده‌بێت ئه‌ویش فه‌لسه‌فه‌ى تیۆرى و پراكتیكى”.
هه‌ر ئه‌م چه‌نده بووه ئه‌گه‌ر مرۆڤ ببێته بوونه‌وه‌رێكى هۆشیار و زیندو به هه‌بوونى كۆمه‌لێك پرسیارى مه‌عریفى وه‌كو ئایا من كێم؟ بۆ من هه‌م؟ له به‌ر چى من هه‌م؟ هه‌روه‌ها ژیان چییه؟ جیهان چییه؟ مرۆڤ چییه؟ به‌و پرسیارانه مرۆڤ توانى به‌رده‌وامى بداته بوون و بنچینه‌ى ژیان.
به‌ڵام به‌داخه‌وه پرسى په‌روه‌رده‌ى فه‌لسه‌فى تاكۆ ئێستا وه‌كو پێویست له‌ناو ژینگه‌ى ئێمه‌دا نه‌بووه به‌دیلى راستیه‌كانى خزمه‌ته‌كردن بۆ دروستكردنى زه‌مینه‌ى گفتۆگۆكردن له نێوان تاك و كۆمه‌ڵگا، له‌ورا ئه‌و جیاكاریه له نێوان تاكى ره‌سه‌ن و ناره‌سه‌ن كه‌وتووه له نێوان ململانی‌كردنه‌وه‌یه‌كى به‌رده‌وام. هه‌روه‌ها تاكو ئێستا ئێمه وه‌كو پێویست سه‌ره‌ده‌ركردنى فه‌لسه‌فه به پێکەی تێگه‌یاندن مامه‌له نه‌كردووه. چۆنكه ئێمه به‌ته‌نیا له‌و وێنه‌ى رووكه‌شى ئه‌وه‌وه سه‌رقال بووینه‌وه و ده‌ربازى رۆڵ و پرس و جه‌وهه‌رى ئه‌وه نه‌بوونه‌ته‌وه. بۆیه ئه‌قلى ئێمه ژینگه‌ى ده‌سه‌ڵمێنێت، كه ئه‌و تاكه‌كه‌سه‌ى له‌سه‌ر ئه‌قلى عەشایەری کە مادده‌ى و بیرى توندى بناغەیەکە بۆ بۆنیادنان، ئەوە به شێوه‌یه‌كى سەخت ده‌توانێت له فه‌لسه‌فه‌ى مه‌عریفى تێبگات و خۆى به بزاڤ و دینامیكى كۆمه‌ڵگا بگه‌ینێت. چۆنكه له‌برى چاولێكردن ئه‌و شتێكى تر ناگه‌ینێته كه‌سایه‌تى خۆى. سه‌ره‌راى ئه‌وه بزانێت قوناغى فیكرى و فه‌لسه‌فى هه‌وڵدانه بۆ رزگارى ئه‌و له قه‌ید و به‌ندى ده‌روونى و متمانه و پاشكه‌فتنى كۆمه‌ڵگا.
به‌ڵام كێشه‌ى ئێمه وه‌كو سیاسه‌ت و سیسته‌م ئه‌وه‌یه تاك به تاك له رێگاى نه‌خوێنده‌وارى فكرىدا ببه‌ین و به باج و بەهایى بازارى رازى بكه‌ین بۆ ئه‌وەی تاكه‌كه‌س ده‌ست له تایبه‌تمه‌ندى كڵتوورى خۆی به‌ر نه‌دات. مادام وایه نابێت ئێمه تاك به‌و په‌روه‌ره‌ده‌یه له‌نگه فێر بكرێن و بەو وه‌ها رێكخستنە نیشانى بده‌ین كه ئه‌و به ئه‌قلى دۆێنێ سه‌ره‌ده‌رى له‌گه‌ل هه‌ماهه‌نگى ئه‌قل و كلتوورى ره‌سه‌نى ئه‌مرۆ بكات. به‌ڵكۆ گرنگه له‌ئێستاوه ئێمه خۆى ئاماده بكه‌ین و له جێی به‌كارهێنانى هێزى تۆند هه‌وڵ بده‌ین هێزى نه‌رم به‌كاربێنین و به دیالۆگ كێشه و گرفت و ئالۆزى خۆمان چاره‌بكه‌ین و جارێكى تر وه‌ك سه‌ره‌تایەك بگه‌رێینه‌وه بەرەو كلتوور و خۆمان چالاك بکە‌ینەوە بۆ ئه‌وەی شوره‌شێكى سپى له‌سه‌ر ئاستى مه‌عریفى و ره‌سه‌نبوونى گشت كۆمه‌ڵگا دروست بكەین. تاكۆ بتوانین تاكێكى خاوه‌ن ده‌ستەڵات و بریار و هه‌ڵبژارده به‌رهه‌م بێنین و تاكگه‌رایى خۆى بهێنێنه زمان و نه‌بینه مه‌حكومى ئه‌قلى دۆێنێ و پاشكۆى ئه‌قلى سه‌رده‌م.
سه‌رچاوه‌كان له‌مانه پێكهاتوون :
1ـ جان پۆل سارته‌ر، ئه‌ده‌ب چییه؟ وه‌رگێران له عه‌ره‌بییه‌وه: مسته‌فا غه‌فوور، چ1، چابخانا خانى ـ دهۆك، سالا 2009.
2ـ به‌رهه‌ڤكرن عارف حیتۆ، تێگه‌هێن جڤاكى لۆژیكا هزركرنێ: (خواندنه‌ك بۆ به‌رهه‌مێن جڤاكبینى) یا د. على وه‌ردى، چ1، چابخانا شه‌هاب ـ هه‌ولێر، سالا 2018.
3ـعه‌بدولكه‌ریم سرووش، فه‌لسه‌فه چییه؟ گۆڤارا هزر و هونه‌ر، ژماره (80) لاپه‌ر (3)، 7/2/2014، بێنره مالپه‌رێ https://www.xebat.net/attachment/PDF/3_26409_20494.pdf
4ـ جون لوك، عقد اجتماعي: https://ar.wikipedia.org.
5ـ سيغموند فرويد، مدخل الى التحليل النفسي، ترجمة: جورج طرابيثي: دار الطليعة للطباعة والنشر في بيروت ـ لبنان، الطبعة الثانية، نيسان ابريل 1982.
6ـ جون ديوى، الفردية قديما وحديثا، ترجمة: خيري صماد، منشورات دار المكتبة بالحياة، للطباعة والنثر و والتوزيع بيروت ـ لبنان، 1979.
Images: https://pixabay.com/fr/