دواین هەواڵ

ئابوری‌

 10/06/2022

نرخی نەوت دابه‌زی

هەرێم نیوز

دوای ئەو هەڵکشانەی لە نرخی نەوتدا دروستبوو، ئەمڕۆ هەینی، نرخی نەوتی خاو لەبازارەكانی جیهاندا دابەزینی بەخۆیەوە بینی و  نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە 120 دۆلار و هەشت سەنت مامەڵەی پێوەكرا.

نرخی نەوتی خاو لەبازارەكانی جیهاندا بەراورد بەدوێنێ‌  بۆهەر بەرمیلێك  چوار دۆلار لەبەهاكەی لەدەستدا و لەئێستاشدا یەك بەرمیل خاوی برێنت 120دۆلار و هەشت سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت .

هاوکات، نرخی نەوتی خاوی تەکساسیش بە 119 دۆلار و چوار سەنت ماڵەی پێوەكرا.

لەچەند مانگی رابردوودا بەهۆی جەنگی روسیا و ئۆكرانیا و نرخی نەوت وگاز لەبازارەكانی جیهاندا بەشیوەیەكی بەرچاو رووی لەبەرزبونەوە كردوە لەئێستاشدا بەهۆی ئەوەی  حکومەتی چین رایگەیاندوە،  رێکارەکانی روبەروبونەوەی کۆرۆنای توندتر دەكاتەوە خواست لەسەر نەوت لە جیهاندا کەمی کردوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP