دواین هەواڵ

کوردستان‌

 20/05/2022

"بڕیارە دوای موچەی مانگی چوار راستەوخۆ موچەی مانگی پێنج دابەشبکرێت"

هەرێم نیوز

میدیای فەرمیی یەکێتی ڕایدەگەیەنێت، بڕیارە دوای موچەی مانگی چوار راستەوخۆ دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی پێنج بکرێت.   

میدیای فەرمیی یەکێتی، ئەمڕۆ هە ینى بڵاویکردەوە، " بڕیارە لە داھاتی نەوت و ٢٠٠ ملیار دینارەکەی بەغدا مووچەی مانگی پێنج دابەش بکرێت، بۆ ئەو مەبەستەش بەشێکی زۆری فەرمانگەکان لیستی مووچەی مانگی پێنجیان رەوانەی گەنجینەکان کردووە و ووردبینی تێدا دەکرێت."   

ئەوەشى خستۆتەڕو، " بڕیارە دوای مووچەی مانگی چوار راستەوخۆ موچەی مانگی پێنج دابەش بکرێت."  

ئاماژەی بەوەشکردووە، "داھاتی ناوخۆش بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان تەرخان دەکرێت."   



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP