دواین هەواڵ

عێراق‌

 18/01/2022

تەندروستی عێراق: شەپۆلێکی دیکەی کۆرۆنا گۆڕاوی ئۆمیكرۆن لەعێراق بڵاو بۆتەوە

هەرێم نیوز   

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، شەپۆلێکی دیکەی کۆرۆنا گۆڕاوی ئۆمیكرۆن لەعێراق بڵاو بۆتەوە و ژمارەیەکی بەرچاوی هاوڵاتیانیش توشی بوون و گەیەنراونەتە نەخۆشخانە.

وەزارەتی تەندروستی عێراق راگەیەندراوێكی بڵاو كردەوە و تێیدا هاتوە، لەگەڵ بەرزبونەوەی ئامارەکانی توشبون بەکۆرۆناى جۆری ئۆمیکرۆن، ژمارەی ئەو کەسانەش کە دەخرێنەژێر چاودێری چڕی پزیشکییەوە بەرزبوەتەوە  زۆرینەی ئەوانەشی دێنە بەشی چاودێری ڤاکسینیان وەرنەگرتوە.

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە راگەیەندراوەكەیدا داواشی لەهاوڵاتیان كردوە پەلەبكەن لەورگرتنی ڤاكسین چونکە بەرزبونەوەی ئامارەکان مەترسییە لەسەر رەوشی تەندروستیان.

راشیگەیاندوە، وەزارەتی تەندروستی هەمو ئامادەکارییەکی بۆ شەپۆلی نوێی كرۆنای ئۆمیكرۆن کردوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP