هەرێم نیوز
کورتی باڵا یان کورته باڵایی به‌وه پێناسه ده‌کرێت که
باڵایی مرۆڤ که‌متر بێت له باڵای ئاسایی به گوێره‌ی ته‌مه‌ن و ڕه‌گه‌ز و کێش و
ده‌توانرێت ده‌ستنیشان بکرێت، کاتێ مناڵی که‌متر بێت به‌گوێره‌ی چارتی گه‌شه‌ی مناڵ
باڵای مرۆڤ له ته‌مه‌نی ( ۲٥ ساڵ ) ده‌وه‌ستێت،
به‌ڵام زۆرینه‌ی کچان له ( ۱۷ ساڵ و نیو )
و کوڕان له ( ۱۸ ساڵ ) دا گه‌شه‌ی باڵایان ئه‌وه‌ستێت۰
گرنگترین هۆکاره‌کانی کورته باڵایی :
١-بۆماوه‌یی : ئه‌گه‌ر مناڵه‌که باوک یان دایکی
یاخود هه‌ر دووکیان کورته باڵا بوون، ئه‌وا شتێکی زۆر چاوه‌ڕوان کراوه که ئه‌و
مناڵه باڵای کورت بێت.
۲ـ هۆکاری نه‌خۆشی، لەوانەش:-
ـ به‌دخۆراکی
ـ که‌می ڤیتامین دی و ئێسکه‌نه‌رمه
ـ که‌می هۆرمۆنی گه‌شه یان سستی یا نه‌بوونی هۆرمۆنی گه‌شه
ـ شه‌ونخوونی و که‌مخه‌وی و تێک چوونی خه‌و
ـ نه‌خۆشی درێژ خایه‌ن وه‌ک ڕه‌بۆ و شه‌کره و سستی و وه‌ستانی
گورچیله و هه‌ندێک نه‌خۆشی تری گورچیله و سک چوونی به‌رده‌وام و هه‌وکردنی کۆئه‌ندامی
هه‌رس
ـ هه‌ندێک جۆری که‌م خوێنی وه‌ک سه‌لاسیمیا و که‌مخوێنی
سکه‌ڵ سێڵ
ـ قه‌ڵه‌وی له مناڵ
ـ کۆرپه‌ی ناکام و بوونی به‌دخۆراکی له دایک دا کاتی
سکپڕی
ـ نه‌خۆشی بۆماوه‌یی وه‌ک کۆنیشانه‌ی تێرنه‌ر و داون و
نه‌خۆشی کوشینگ و گه‌شه نه‌کردن و پوکانه‌وه‌ی غوده‌ی نوخامی
ـ سستی غوده‌ی ده‌ره‌قی
ـ هۆکاری سایکۆلۆژی وێنه‌ی بێبه‌ش بوون له سۆزی دایک و
باوک یان له‌ده‌ست دانی دایک یان باوک یان که‌سێکی نزیک، هه‌روه‌ها بوونی سترێسی زۆر
و به‌رده‌وام
ـ به‌کارهێنانی ده‌رمانی ستیرۆیده‌کان وه‌ک دیکسۆن و کۆرتیزۆن
ـ نه‌خۆشی بۆماوه‌یی بڕبڕه‌کان و نه‌رمی کڕکراگه و شه‌له‌ل
ده‌ماغ و نه‌بوونی ته‌رکیز که هه‌ندێ جار وه‌ک ئۆتیزم ده‌ست نیشان ده‌کرێت.
۳ـ کورته‌باڵایی
جه‌سته‌یی؛ له ئه‌م حاڵه‌ته‌دا ئێسکی مناڵه‌که گه‌شه ناکات وه‌ک پێویست و له ئێسکی
مناڵێکی ته‌مه‌ن بچوکتر له ته‌مه‌نی خۆی ده‌چێت و دوای باڵغ بوون باڵای مناڵه‌که
زیاد ده‌کات.
نیشانه‌کانی کورته باڵایی :
کورته باڵایی به‌وه ده‌ناسرێته‌وه که باڵایی مرۆڤ که‌متر
بێت له باڵای ئاسایی به گوێره‌ی ته‌مه‌ن و ڕه‌گه‌ز و کێش و ده‌توانرێت ده‌ستنیشان
بکرێت کاتێ مناڵی که‌متر بێت به‌گوێره‌ی چارتی گه‌شه‌ی مناڵ یاخود به‌رواد بکرێت
به لیستی نموونه‌ی باڵا به گوێره‌ی ته‌مه‌ن و ڕه‌گه‌ز ۰
هه‌روه‌ها پزیشک ده‌توانێت به شێوه‌یه‌کی گشتی باڵای
چاوه‌ڕوانکراو و ئاسایی ئه‌و که‌سه‌له کاتی پێگه‌شتتن دا به چه‌ند هاوکێشه‌یه‌ک
ده‌ست نیشان بکات که پشت به باڵای باوک و دایکی مناڵه‌که ده‌به‌ستێت .
-ئه‌و فه‌حسانه‌ی
پێویسته له کاتی کورتی باڵا دا ئه‌نجام بدرێت :
ـ فه‌حسی هۆرمۆنی گه‌شه که پیویسته دوو جار خوێن وه‌ربگێرێت
که یه‌ک سه‌عات له نێوانیان دابێت له‌گه‌ڵ هۆرمۆنی گه‌شه‌ی له ئه‌نسۆلین چوو .
ـ فه‌حسی غوده‌ی ده‌ره‌قی
ـ فه‌حسی ڕێژه‌ی خوێن و ڤیتامین دی و سی و بی و کانزا‌کان
وه‌ک کالسێوم و مه‌گنسێوم و زنک و ئاسن و پڕۆتین
ـ فه‌حسی میز و گورچیله و فه‌حسی پیسایی
ـ فه‌حسی شه‌کره
ـ تیشکی ئێسک بۆ ده‌ستی چه‌پ و بڕبڕه‌کان و هه‌ندێ حاڵه‌ت
ڕه‌نگه سۆنار و تیشکی ته‌نووری بوێت .
ـ فه‌حسی کرۆمۆسۆمی تایبه‌ت به نه‌خۆشی بۆماوه‌یی له
کاتی بوونی ئه‌گه‌ری بوونی ئه‌و نه‌خۆشیانه .
شێوازی چاره‌سەرکردنی کورتی باڵا :
۱ ـ ده‌ستنیشان
کردنی جۆر و هۆکاری کورته باڵایی و چاره‌سه‌رکردنی هۆکاره‌کانی ئه‌گه‌ر بتوانرێت ۰
۲ ـ پێدانی هۆرمۆنی
گه‌شه له کاتی نه‌بوون یان که‌می هۆرمۆنی گه‌شه که له ڕێگه‌ی ده‌رزی ژێر پێسته‌وه
ده‌درێت به مناڵه‌که ڕۆژانه و پزیشکی پسپۆڕ دیاری ده‌کات و هه‌ندێک جار پێکهاتووه‌کانی
هۆرمۆنی گه‌شه به شێوه‌ی حه‌پ یان قه‌تره و به‌خاخه‌وه به‌کارده‌هێنرێت .
۳ ـ خۆرکی ته‌ندروست
و ده‌وڵه‌مه‌ند به پڕۆتین و ڤیتامین دی و سی و بی و کانزا‌کان وه‌ک کالسێوم و مه‌گنسێوم
و زنک و ئاسن .
٤ ـ وه‌رزشکردنی
به‌رده‌وام رۆژانه.
٥ ـ ڕێکردنه‌وه‌ی
خه‌و و دوور که‌وتنه‌وه له شه‌ونخوونی ۰
*دکتۆر کامه‌ران ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی، پسپۆڕی زانستی خۆراک و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی..