دواین هەواڵ

ئابوری‌

 17/01/2022

ڕیكخراوی ئۆکسفام: ملیاردێرەکانی جیهان لە سەردەمی کۆرۆنادا پێنج تریلیۆن دۆلار قازانجیان كردوە

هەرێم نیوز   

گۆڤاری بەناوبانگی ئەمەریکی فۆکس، قازانجی ملیاردێرەکانی جیهان لەسەر دەمی ڤایرۆسی کڕۆنادا بڵاو كردەوە و بەپێی داتاكەش داهاتەکانیان پێنج تریلیۆن دۆلار زیادیکردووە.

بەپێی داتاکانی ڕیكخراوی ئۆکسفام کە گۆڤاری بەناوبانگی ئەمەریکی فۆکس بڵاویکردوونەتەوە، داهاتی ملیاردێرەکانی جیهان لە مانگی ئازاری 2020 دا 8.6 ملیار دۆلار بووە لە مانگی یانزەی ساڵی 2021 دا زیادیکردووە بۆ 13.8، ئەمەش زیاترە لەو پارەیەی لە ماوەی چواردە ساڵی پێشوودا کۆیان کردبووەوە.

بەگوێرەی داتاكان داهاتی 10 دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان لە سەردەمی کۆرۆنادا دوو هێندەزیادی كردوە  واتا لە رۆژێکدا 1.3 ملیار دۆلاریان پەیدا کردووە.

لەو باریەشەوە گابرێلا بوچەر، بەرێوەبەری گشتی ئۆکسفام، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندوە،"ملیاردێرەکان  پەتایەكی زۆر نایابیان هەبووە" وەكو ئاماژەیەك بۆ بڵاو بونەوەی پەتای جیهانی كۆرۆنا.

بە پێی شیكرەوە ئابورییەكان ،بانکە ناوەندییە جیهانییەكان چەندین تریلیۆن دۆلاریان خستە بازاڕەوە بۆ ئەوەی ئابووریەکانیان ڕزگار بکەن بەڵام زۆرێک لەو پارەیە چووەتە گیرفانی ملیاردێرەکانەوە.

زیادبونی داهاتی دەوڵەمەندەكانی جیهان لە کاتێکدایە راپۆرتێکی بانکی جیهانی باس لەوەدەكات کە نزیکەی 97 ملیۆن کەس لە جیهاندا لە ساڵی 2020 دا کەوتنە نێو خراپترین هەژارییەوە- بەو واتایەی کە رۆژانە کەمتر لە 2 دۆلار داهاتیان هەبووە.

سەرچاوە دەنگی ئەمەریكا



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP