دواین هەواڵ

کوردستان‌

 14/01/2022

ئەمریکا هاوکاری هەرێمى کوردستان دەکات لە بوارى کشتوکاڵدا

هەرێم نیوز

كونسوڵخانەى ئەمەریكا لە هەرێم، دەرفەتى هاوکارى بۆ ئەو کەسانە دەڕەخسێنێت کە خاوەنى کار و پرۆژەى کشتوکاڵین و لەچوارچێوەى بزنسى بچوک و مامناوەندا .

ئەمڕۆ هەینی،  كونسوڵخانەی ئەمەریكا لە هەرێمی كوردستان لە ئاگاداریییەکدا ڕایدەگەیەنێت، بۆ ئەو كارسازانەی لە هەرێمی كوردستان كار دەكەن ئاژانسی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا بۆ پەرەپێدانی نێودەوڵەتیUSAID و ڕێكخراوی تۆپ ماونتن  Top Mountain  پڕۆژەیەكی گەشەپێدانی بزنسی تایبەت بە بواری كشتوكاڵیان دەستپێكردووە.

ئەوەشى خستۆتەڕو، ئەو پڕۆژەیە بۆ هاریكاریكردنی بزنسی بچووك و مامناوەندانەیە لە بواری كشتوكاڵیدا كاردەكەن بۆ ئەوەی گەشە بە بزنسەكانیان بدەن لە هەرێمی كوردستان.

بەپێی ئاگادارییەكەی كونسوڵگەی ئەمەریكا لە ئێستادا داواكاری پێشكەشكردن بۆ سێتی یەكەمی بەخشینە داراییەكان كراوەتەوە. هەر ئەمڕۆ داواكاری پێشكەش بكەن لە ڕێی كردنەوەی ئەم لینكەی خوارەوە كە بە كوردی و عەرەبی و ئینگلیزیش بەردەستە. داواكاری پێشكەشكردن لە 31 ی ئەم مانگە كۆتای دێ.

کلیک لێرە بکە بۆ خۆ تۆمارکردن



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP