هەرێم نیوز
لە هەولێر کۆمپانیایەک بە بیانوى رەخساندنی هەلی کارەوە، هەشت ئۆتۆمبێلی لە چەند هاوڵاتییەک وەرگرتووە و خۆى شاردۆتەوە.
چەند هاوڵاتییەک لە هەولێر ڕایدەگەیەنن، " دوای ئەوەی لە رێگەی بانگەوازێک لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانەوە پەیوەندیمان بە کۆمپانیایەک کرد، کە بانگەشەی بۆ ئەوە دەکرد گوایە لە رێگەی ئەو ئۆتۆمبێلانەوە هەلی کارمان بە مووچەی مانگانەی ١٨٠٠ دۆلار بۆ دەڕەخسێنێت، ئێمەش ئۆتۆمبێلەکەمان رادەست کردن، بەڵام خاوەن کۆمپانیاکە هەڵات ".
ئاماژەشیان بەوەکردوە" خاوەنی کۆمپانیاکە بەبیانووی دانانی ئامێری GPS لەسەر ئۆتۆمبێلەکان ئەو هەشت ئۆتۆمبێلەی لێوەرگرتین، بەڵام دواتر هەڵات و تا ئێستا نازانین لە کوێیە ".