دواین هەواڵ

کوردستان‌

 7 کاتژمێر پێش ئێستا

میدیا ئێرانییەکان: نێچیرڤان بارزانی لە هەستیارترین ساتەوەختی مێژووی ئێراندا پشتیوانمان بوو

هەرێم نیوز 

دوابەدوای کۆتایی هاتنی جەبگی 12 رۆژە، میدیاکانی ئێران چەند جارێک سوپاسگوزاری وڵاتەکەیان بۆ رۆڵی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەربڕیوە لە جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێراندا و تازەترینیان پێگەی هەواڵی تەسنیم'ە کە هەڵوێستەکانی نێچیرڤان بارزانی بە "تاکە هەڵوێستیکی بەرپرسانانەی هەرێمی کوردستان وەسف دەکات". 

دوای ئەوەی پێگەی کوردپرێسی فارسی پێش چەند رۆژێک هەڵوێستی سەرۆکی هەرێمی لەپشتیوانی ئێراندا نرخاند، ئەمڕۆ پێگەی فەرمی تەسنیمی ئێرانی لە ڕاپۆرتێکی دوورودرێژدا هەڵوێستەکانی نێچیرڤان بارزانی بەرزدەنرخێنێت و بە تاکە هەڵوێستی بەرپرسانانەی هەرێمی کوردستان وەسفیدەکات و دەڵێت، نێچیرڤان لەهەستیارترین ساتەوەختی مێژووی ئێراندا پشتیوانمان بوو.

راپۆرتەکە لە پێگەی هەواڵی تەسنیم بڵاوکراوەتەوە، تێدا هاتووە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەر لە سەرەتای جەنگەکەوە سێ هەنگاوی خێرای گرتووەتە بەر کە دەری دەخات نێچیرڤان بارزانی زۆر بە تەنگ پاراستنی دۆستایەتی لەگەڵ ئێران بوە.

ئەو هەنگاوانەی کە میدیا ئێرانییەکە ئاماژەی پێکردوە و نێچیرڤان بارزانی ئەنجامیداوە بریتی بون لە:

یەکەم، سەرکۆنەی هێرشەکانی ئیسرائیل هەر لە سەرەتای هێرشەکانی ١٣ ئایاردا، دووەم هەنگاویش رێگری لە جموجوڵی هێزە کوردیەکانی رۆژهەڵات لە هەرێمی کوردستان و هەنگاوی سێیەمیش، پابەند بوون بە رێککەوتننامەی ئەمنی تاران بەغدا تایبەت بەسنورەکان، هێزی ناردووەتە سەر سنوور و پێگەستراتیژیەکان بۆ پاراستنی ئاسایشی ئەو ناوچانە.

هەروەها لە ڕاپۆرتێکەی پێگەی هەواڵی تەسنیم دا ئاماژە بە گفتوگۆی نێوان عەباسی عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران و نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەدات و دەڵێت، هەردوولا لەسەر پاراستنی ئاشتی و چەسپاندنی سەقامگیری و دوورکەوتنەوە لە پەرەسەندنی دۆخی  نائەمنی و ڕێگریکردن لە گرژی و دوورخستنەوەی ناوچەکە لە ململانێی زیاتر و گەیشتنە ڕێککەوتن. 

سەرەڕای ئەمە، شرۆڤەکارێکی ئاسایشی لە راپۆرتەکە ئاماژەی بەوەکردووە" هەندێک لەوانە چاوەڕوانی لاواز بوونی ئێران بوون، پێویستە بەخۆیاندا بچنەوە، واز لە وتاری توند بهێنن، چوونکە وەک دەبینن چارەنوسیان دانوستانە لەگەڵ بەغدا، وە پێویستە پارتی گوتاری خۆی بگۆڕێت و بەشێک لە راوێژکارەکانیشی بگۆڕێت.

لە کۆتاییدا رایگەیاندووە " کاتی ئەوەیە ئێران گرنگی بە پێگەی سیاسیە ژیرەکانی هەرێم بدات و رۆڵیان زۆتربێت و پێگەیان بەهێز بێت لەوانە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP