هەرێم نیوز
بەهۆی یه‌كگرتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ئه‌نفلۆنزاوه ڤایرۆسێكی نوێ به ناوی فلۆرۆنا له وڵاتی ئیسرائیل سەری هەڵدا.
بەگوێرەی هەواڵێكی رۆژنامەی یه‌دیعۆت ئه‌حرۆنۆت،لە ئیسرائیل ڤایرۆسێكی نوێ بەناوی فلۆرۆنا بڵاوبوەتەوەکە لەبەرنجامی یەکگرتنی هەردوو ڤایرۆسی کۆرۆنا وئەنفلۆنزا دروستبووە و یه‌كه‌م حاڵه‌تی توشبوون بە نەخۆشیەكەش له سه‌نته‌رێكی پزیشكی ده‌ستنیشان كراوه و تووشبووه‌كه‌ش ئافره‌ته.
به‌رپرسانی ته‌ندرووستی ئیسرائیل بەرۆژنامەكەیان وتوە، ئه‌و ژنه گه‌نجه‌ی توشی ڤایرۆسە نوێیەكە بوە بەڤاكسینی دژە كۆرۆنا خۆی نه‌كوتیوه.
ئەوەشیان ئاشكراكردوە، چاره‌سه‌ری پێویست بۆ نەخۆشەكە كراوە و تووشبوونه‌كه‌ی سه‌خت نەبوەو ئه‌مڕۆ هه‌ینی له نه‌خۆشخانه‌وە به‌ڕێ ده‌كرێت بۆ ماڵه‌كەی.
هاوكات وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی ئیسرائیل لەئێستادا سه‌رقاڵی به‌دواداچوون و دۆزینه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كانی دیكه‌ی هاوشێوه‌ن.
بەگوێرەی ئامارێكی رۆژی چوارشەمەی رابردووی ئیسرائیل "849" حاڵەتی فایرۆسی ئەنفۆلنزا و چوار هەزار حاڵەتی نوێێ کۆرۆنا تۆمارکراون.