دواین هەواڵ

کوردستان‌

 29/11/2021

هەرێم نیوز؛ گۆرانكارییەكانی مەكتەبی سیاسی یەكێتی بڵاو دەكاتەوە

هەرێم نیوز

یەكێتی دەستی بەچەند گۆرانكاری لەنێو خۆیدا كردوە و بەپێی تازەترین گۆرانكاریش ئەندامانی مەكتەبی سیاسی بۆ سەرو 16 كەس زیاد دەكرێت. 

 بەگوێرەی ئەو  زانیارییانەی كەمیدیاكانی نزیك لەیەكێتی بڵاویانكردۆتەوە، مەكتەبی سیاسی یەكێتی بریاریداوە شانازی ئیبراهیم ئەحمەد ،بكاتە لێپرسراوی كارگێری مەكتەبی سیاسی و هاوكات شالاو عەلی عەسكەری، بۆ دەستەی كارگێری مەكتەبی سیاسی و شالاو كۆسرەت رەسوڵ، دە چێتە مەكتەبی سیاسی و دەبێتە بەرپرسی پەیوەندییەكانی یەكێتی و سەركەوت زەكی،بۆ مەكتەبی رێكخستن و ئەندامی مەكتەبی سیاسی .

بەگوێرەی گۆرانكارییەكانیش، سالار لالە سەرحەد، دەكرێتە بەرپرسی  مەڵبەندی شارەزور.

هەربەپێی گۆرانكارییەكان ئەندامانی دەستەی كارگێری بۆ 12 كەس زیاد كراون و ئەندامانی مەكتەبی سیاسیش لەسەرو 16 كەسەوە دەبێت .



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP