دواین هەواڵ

کوردستان‌

 29/11/2021

ئه‌و زریان و شه‌پۆلی بارانبارینه‌ی توركیای گرتوه‌ته‌وه‌ دەگاتە هەرێمی كوردستانیش

هەرێم نیوز

شاره‌زایەكی  بواری كه‌شناسی عێراق رایدەگەیەنێت، ئه‌و زریان و شه‌پۆلی بارانبارینه‌ی توركیای گرتوه‌ته‌وه‌ لە رۆژی سێشەمەوە كاریگەریكەی دەگاتە هەرێمی كوردستان .

سادق عه‌تیه‌، شاره‌زای بواری كه‌شناسی عێراق له‌ هه‌ژماری فەرمی  خۆی له‌ فه‌یسبوك  رایگەیاندوە، "باران و بایه‌كی به‌هێز له‌ ئێواره‌ی  له‌توركیا ده‌ستیپێكردوه‌، پێشبینیده‌كرێت له‌ دوای نیوەرۆی  ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا له‌ باكور و رۆژئاوای توركیا به‌رده‌وامی هه‌بێت،دواتر  هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و ده‌بێته‌ هۆی به‌فربارین له‌ناوچه‌ شاخاوییه‌كانی دهۆك و باكوری هه‌ولێر و باكوری سلێمانی".

ئەو شارەزایەی كەشناسی دەشڵێت:"پێشبینیده‌كرێت عێراق بكه‌وێته‌ ژێر كاریگه‌ری ئه‌و نزمه‌ پاڵه‌په‌ستۆیه‌وه‌، به‌گشتیش بارانبارینیش له‌ناوچه‌كانی عێراق له‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌وه‌ به‌بڕێكی كه‌م ده‌ستپێده‌كات و باشان زیاتر ده‌بێت، ئه‌گه‌ریشی هه‌یه‌ باران به‌شێوه‌ی پچڕ پچڕ له‌باكوری به‌غدا و ئه‌نبار ببارێت".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP