دواین هەواڵ

کوردستان‌

 28/11/2021

بافڵ تاڵەبانی: ئەوانەی دەرکراون یەک ملیۆن ساڵی دیکە ناتوانن بێنەوە ناو یەکێتی

هەرێم نیوز

بافڵ جەلال تاڵەبانی، لەدوای كۆبونەوەی لەگەڵ خوێند كاران رایگەیاند، داواکارییەکانی خۆێند كاران رەوان و ئەوان چاوەڕێ بون حکومەت بەشێوەیەکی باشتر وەڵامیان بداتەوە.

وتیشی، وەكو یەكێتی لەهەوڵی دۆزینەوەی میكانیزمێكین بۆ چارەسەری كێشەی خوێندكاران بزانین دەتوانن چیان بۆ بکەین.

تاڵەبانی راشیگەیاند، گوێمان لە داخوازییەکانی خوێندکاران گرت، ئەگەر حکومەت چارەسەری پێنەبێت، هەوڵەدەین بە میکانیزمێکی گونجاوەوە لە ڕێگەی حیزبەوە شتێکیان بۆ بکەین.

دەشڵێت: وەك یەكێتی لەچاكسازییەكانی ناخۆی خۆمان بەردەوام دەبین.

لەسەر كۆژرانی موراد کانی کوردەیی ، بافڵ تاڵەبانی وتی، قوباد تاڵەبانیم ڕاسپاردووە، بۆ لێکۆڵینەوە لە و کەیسە وهەرکەسێک بەرپرسیارە لەو ڕوداوە ئەبێ ڕوبەڕووی یاسا بکرێتەوە.

لەبارەی كێشەناو خۆییەكانی یەكێتیشەوە، رایگەیاند، ئەوانەی لە نێو یەکێتی دەرکراون، یەک ملیۆن ساڵی دیکە، ناتوانن بێنەوە ناو یەکێتی.

دەربارەی پەیامەکەی لاهوور شێخ جەنگی لەسەر كوژرانی موراد كانی كوردەی كەهەرەشە ئامێز بوو، بافڵ تاڵەبانی وتی،"هەڕەشە دەکات؟ توخوا، تو برایەتیمان ئەوە هەڕەشەبوو". 

لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسێكيش لەبارەی دۆخی سلێمانی تاڵەبانی وتى،"دۆخی سلێمانی ئێستا لەچاو خۆیدا زۆر باشە".

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP