هەرێم نیوز
سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی عه‌زم كه خه‌میس خه‌نجه‌ر رابه‌رایه‌تی ده‌كات رایگه‌یاند، پێکهێنانی حکومەت تەنها پەیوەست نیە بە سەدرییەکانەوە دەشڵێت: زۆرینه‌ی سیاسی ده‌توانێت حكومه‌تی نوێی عێراق پێكبهێنێت.
فارس فارس، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی عه‌زم له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ناكرێت هه‌ر كوتله‌یه‌كی حزبی و سیاسی، چه‌ند ده‌نگێك له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌ده‌ستبهێنێت و حكومه‌ت پێكبهێنێت له‌گه‌ڵ كوتله‌كانی دیكه‌دا، له‌كاتێكدا شیكردنه‌وه‌ی دادگای باڵای فیدڕاڵی بۆ گه‌وره‌ترین كوتله رونه.
دەشڵێت: "كوتله‌ی سه‌در به‌پێی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه، به‌ڵام زۆربه‌ی كوتله سیاسییه‌كان دان به‌و زۆرینه‌یه‌دا نانێن، له‌هه‌وڵدان بۆ پێكهێنانی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی ناو په‌رله‌مان ئه‌وه‌ش به‌پێی پشت به‌ستن به شیكردنه‌وه‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵیه".
ئاماژەی بەوەشکرد، "هاوپه‌یمانی عه‌زم بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت له‌گه‌ڵ كوتله سیاسییه‌كاندا هێڵی سوری نیه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ چه‌ند كوتله‌یه‌كی سیاسی‌دا لێكتێگه‌یشتن و نزیكبونه‌وه هه‌یه".
به‌پێی ئه‌نجامه سه‌ره‌تاییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی په‌رله‌مان كه 10ی ئه‌م مانگه به‌ڕێوه‌چو، ره‌وتی سه‌در 73 كورسی، كوتله‌ی ته‌قه‌دوم 38 كورسی، ده‌وڵه‌تی یاسا 34 كورسی په‌رله‌مانیان له‌كۆی 329 كورسی به‌ده‌ستهێناوه.