هەرێم نیوز
مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی تێپه‌ڕاندنی ناكۆكیه‌كان كرده‌وه و ڕایگەیاند، "پێویسته نوێنه‌رانی نوێ ئه‌ركی ئه‌خلاقی و نیشتیمانی خۆیان به‌رامبه‌ر به گه‌له‌كه‌یان به‌جێ بگه‌یه‌نن.
كازمی له كاتی به‌شداریكردنی له رێوڕه‌سمی یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام له ناوچه‌ی ئه‌عزه‌مییه‌ی به‌غدا ڕایگەیاند، "حكومه‌تی ئێستا به چه‌ندین دۆخی سه‌ختی دارایی، ئابووری و ته‌ندروستیی گه‌وره و چه‌ندین ته‌حه‌دیاتی دیكه‌دا تێپه‌ڕیوه، به‌ڵام تێمانپه‌ڕاندن و ئێمه ئێستا له‌به‌رده‌م قۆناغێكی نوێداین و وانه و په‌ندمان له هه‌موو كه‌موكوڕییه‌كانی پێشوو وه‌رگرتووه، هه‌روه‌ها پێویسته له‌سه‌رمان ده‌ست له‌ناو ده‌ستی یه‌ك بكه‌ین و ناكۆكییه‌كان و ململانێ سیاسی و كه‌سییه‌كانیش تێپه‌ڕێنین، بۆ ئه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌مان به‌ره‌و كه‌نارێكی ئارام ببه‌ین و سه‌قامگیری و بونیاتنان، كه شایسته‌ی گه‌له‌كه‌مانه، ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین".
ئەوەشی خستەڕو، "به‌داخه‌وه سیاسه‌ت لای هه‌ندێك كه‌س بووه‌ته چه‌مكێكی بێزراو، شاردنه‌وه‌ی راستییه‌كان، درۆكردن، ململانێ و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی خه‌ڵك، ئه‌مڕۆش به ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێ ساخته‌كاری، پابه‌ند بووین به به‌ڵێنه‌كانمان به‌رامبه‌ر گه‌له‌كه‌مان و خه‌ڵك ئه‌وانه‌یان هه‌ڵبژاردن كه نوێنه‌رایه‌تییان ده‌كه‌ن، ئه‌و په‌رله‌مانتاره نوێیانه‌ش رۆڵی خۆیان له ئه‌نجومه‌نی نوێی نوێنه‌راندا ده‌گیڕن".
كازمی دووپاتیشیكرده‌وه، "پێویسته نوێنه‌رانی نوێ ئه‌ركی ئه‌خلاقی و نیشتیمانی خۆیان به‌رامبه‌ر به گه‌له‌كه‌یان به‌جێ بگه‌یه‌نن، به‌شێوه‌یه‌ك كه ئه‌ركه له‌سه‌ریان متمانه‌ی خه‌ڵك به كاری سیاسی بگه‌ڕێننه‌وه و دووباره باوه‌ڕ به دیموكراتیه‌ت بكه‌ن"، گوتیشی: "باوه‌ڕی ته‌واوم هه‌یه، كه خوشك و براكانمان له په‌رله‌مانتاره نوێیه‌كان ئه‌زموونی رابردوو به لایه‌نه ئه‌رێنی و نه‌رێنییه‌كانییه‌وه ده‌خه‌نه به‌رچاویان و كاری په‌رله‌مانتاری خۆیان ده‌كه‌ن".
به‌گوێره‌ی ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی هه‌ڵبژارنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، كه له هه‌فته‌ی رابردوو به‌ڕێوه‌چوون، ره‌وتی سه‌در به بردنه‌وه‌ی 73 كورسی په‌رله‌مانی بوو به گه‌وره‌ترین كوتله‌ی براوه و له‌سه‌ر ئاستی حزبیش، پارتی دیموكراتی كوردستان به بردنه‌وه‌ی 33 كورسی یه‌كه‌می سه‌ر ئاستی عێراقه