هەرێم نیوز
بەرزبوونەوەی خواست بۆ کاڵا و شتومەک لەسەر ئاستی جیهان بووەتە هۆکار
بۆ قەرەباڵخیی بەندەرە گەورەکان. لە هەندێک لە وڵاتان داواکراوە بەندەرەکان 24
کاژێر کاربکەن بۆ ئەوەی فریای جێبەجێکردنی ئەو هەموو بارە بکەون کە لەو
بەندەرانەدا لە چاوەڕوانیی هەناردەکردن و هاوردەکردندان.
بەندەری لۆس
ئانجلێسی ئەمریکا یەکێکە لە گەورەترین بەندەرەکانی ئەو وڵاتە و لەم هەفتەیەوە 24
کاژێر کاردەکات بۆ ئەوەی بتوانێت فریای گواستنەوەی کاڵا و شتومەک بکەوێت.
لەگەڵ
نزیکبوونەوە لە رۆژانی کریسمس و پشووەکانی سەری ساڵ دەیان کەشتی بارهەڵگر کە
هەزاران کۆنتەینەریان هەڵگرتووە لە بەندەری لوس ئانجلێس وەستاون و چاوەڕێی دانانی
بارەکانیان لەو بەندەرە.
بەرزبوونەوەی
خواست و درەنگ گەیشتنی کاڵاکان و قەرەباڵخیی بەندەرەکان، بەرپرسانی کۆشکی سپی
ناچارکرد کە دەستێوەردان بکەن و داوایان لە بەندەرکان کرد کە کاتەکانی کارکردنی
خۆیان بکەنەوە 24 کاتژمێر.
درەنگ گەیشتنی
کاڵا و شتوومەک بووەتە هۆکار بۆ بەرزبوونەوەی نرخەکان و رێژەی هەڵاوسانی لە زۆربەی
وڵاتان بەرزکردووەتەوە.