دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 03/10/2021

قژ ڕوتانەوە (Hair loss )

 سەرەتا: رۆژانە پرسیارێکی زۆر دەکرێت لەسەر قژڕوتانەوە و چارەسەرکردنی، هەرچەندە پێشتر لەسەر ئەم بابەتە بەوردی باسم کردوە. تکایە بیخوێنەرەوە ئەگەر ئەتەوێت بە باشی تێی بگەیت، زانیاریەکانی لەسەر نوێترین لێکۆڵینەوەنەوەن، لە تیۆرییەوە (زانستی پزیشکیەوە) لەسەر قژڕوتانەوە جؤرەکانی و هۆکارەکانیەوە و چارەسەری.

سەبارەت بە چارەسەری، ئەگەر بەهۆی نەخۆشیەوە بێت چارەسەری تەواوی هەیە. ئەگەر هۆکارەکەی بۆماوەیی بێت ئەوا چارەسەری نیە وەک هاتنەوەی قژە ڕوتاوەکان کە بڕوێتەوە، تەنها وەستاندنی قژەکەیە بە دەرمان کە ٨٠٪ سەرکەوتوە بە پێی لێکۆلینەوەکان.

جۆرەکانی قژڕوتانەوە و هۆکاروو چارەسەری:

هۆکارەگرنگەکانی قژهەڵوەرین:

١. نەخؤشیەکان: بەپێی لێکۆڵینەوەکان هەندێ نەخؤشی زانراو دەبنە هۆی قژڕوتانەوە و لاوازکردنی گەشەکردنی و خراپکردنی جؤری قژەکە. نەخؤشیەکان بریتین لە هەوکردنی خانەکانی ڕەگی تاڵە مووەکان بە کەڕوو (Fungal infection)، وە نەخؤشی ڕژێنی دەرەقی (زیاد کاربکات یان کەم) هەروەها نەخؤشی شەکرە و کەمخوێنی وگەشەی نائاسایی شانەکان و نەخؤشی پێست، هەرشوێنێکی پێست بێت، كێشەی ڕیخۆڵەکان، هەروەها حەساسیەت بە خواردن، ئەمانە هۆکارن بۆ قژڕوتانەوە.

٢. نوقسانی لە ڤیتامینەکان وەک ڤیتامین (D3)، یان زیادبوونی ڤیتامین (A ) لە لەشدا. ٣. نوقسانی پرۆتین و مادەی ئاسن ومەگنسیۆم (magnesium) و سەلفە (Sulfur) کە مادەیەکی کانزایی گرنگە و بەمادەیەکی سەرەتای دائەنرێت لەدروستکردنی پرۆتینەکاندا، لە ماسولکەو پێست وقژو نینۆکدا هەیە.

موو لە ٨٠٪ لە کێراتین پرؤتین (Keratin protein)،وە ١٠-١٥ ٪ لە ئاو پێکهاتوە، ٥-١٠ ٪ لە ڕەنگ پێکهاتوە.

خواردنی پرۆتینی پێویست گرنگە،ئەوانەی سەوزە خۆرن ئەبێت بیریان بێت خواردنی سەرچاوە پرؤتینیەکان بخؤن.

٤. دەرمان، هەندێک دەرمان کاریگەری لاوەکی هەیە بۆ قژڕوتانەوە وتەنک بونەوەی قژ، لەوانە دەرمانی: شێرپەنجە، خەمۆکی (Depression)،هەروەها دەرمانی خوێن ڕونکردنەوە و فشاری خوێن.

٥. هؤرمۆنەکان، نائاسایی ڕێژەی هۆرمۆنەکان کاردەکەنەسەر قژهەڵوەرین لە ژن و پیااودا. بؤنمونە لە ئافرەتتدا بەکارهێنانی حەبی مەنع، مناڵبون وچونە تەمەنی نائومێدیەوە (کە سوڕی مانگانە ئەوەستێت..و هتد.).

بەڵام کاتێک ڕێژەی هۆرمۆنەکان نۆرمەڵ ئەبنەوە قژ گەشەئەکاتەوە.

٦. زیادبونی تەمەن، لەگەڵ تەمەندا قژەکە تەنک و کەم ئەبێتەوە. لە ئافرەتدا لە دوای تەمەنی ٣٥ ساڵ هۆرمۆنی ێسترۆجین (Estrogen )وردە وردە کەم ئەبێتەوە و گەشەی قژ لاوازئەبێت و بنیاتیشی لاواز ئەبێت.

٧. دڵەڕاوكێی (سترێسی) زؤر. وەک ڕووداوێکی ناخۆش، سترێسی نەشتەرگەری هتد.

سترێسی زۆر ئەبێتەهؤی گرژ پێستی سەر و لاوازبونی سوڕی خوێنی سەر،کە ئەبێتەهۆی گەشەی ئاسایی قژ.

سترێسی زؤری هاوسەنگی هۆرمۆنەکان لە لەشدا تێک ئەدات و بەهۆیەوە قژ ئەوەرێ.

تا زووتر سترێسی نەمێنێت قژهەڵورێنەکەش ئەوەستێ.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP