هەرێم نیوز
د عه‌لی قەرەداغی، ئەمینداری گشتیی یەكێـتی جیهانی زانایانی موسڵمان، لەبارەی بڵاو كردنەوەی هەواڵێك روونكردنەوەیەكی بڵاو كردەوە و ڕایدەگەێنێت، تەواوی ئەو ھەواڵە ھەڵبەستراوە دوورە لەراستییەوە و به هه‌موولایه‌كی راده‌گه‌یه‌نم كه ھیچ لێدوان و نوسینێکم لەم بارەوە نیە.
لەڕوونكردنەوەیەكدا كە كۆپێییەكی بۆ هەرێم نیوز هاتووە، د. عه‌لی قەرەداغی، ئەمینداری گشتیی یەكێـتی جیهانی زانایانی موسڵمان، ڕایگەیاندووە،"ھەواڵێکی ھەڵبەستراو لەھەندێك پەیچ و سایت بەناوی منەوە بڵاوکراوەتەوە گوایا من داوای کۆکردنەوەی کۆمەکم بۆ روداوی ئاگرکەوتنەوەو سوتانی دارستانەکانی تورکیا كردووە، لێرەوە تەواوی ئەو ھەواڵە ھەڵبەستراوە رەتدەکەمەوه‌و به هه‌موولایه‌كی راده‌گه‌یه‌نم كه ھیچ لێدوان و نوسینێکم لەم بارەوە نیە.
ده‌قی ڕونكردنه‌وه‌كه:
ھەواڵێکی ھەڵبەستراوی دوور لە ھەموو بنەمایەکی زانستی و ئیتیکی رۆژنامەوانی لەھەندێك پەیچ و سایت بەناوی منەوە بڵاوکراوەتەوە گوایا:
(من داوای دوعا‌و کۆکردنەوەی کۆمەکم بۆ روداوی ئاگرکەوتنەوەو سوتانی دارستانەکانی تورکیا کردبێت).
لێرەوە تەواوی ئەو ھەواڵە ھەڵبەستراوە رەددەکەمەوه‌و به هه‌موولایه‌كی راده‌گه‌یه‌نم كه ھیچ لێدوان و نوسینێکم لەم بارەوە نیە، بۆیە داوا لەو پەیچ و سایتانە دەکەم ئیتیکی رۆژنامەوانی بپارێزن و ئه‌و هه‌واڵه هه‌ڵبه‌ستراوه لای خۆیان بسڕنه‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه مافی یاسایی خۆمان بەرامبەریان به‌كاردێنین.
نوسینگەی رۆژنامەوانی
د عه‌لی قەرەداغی