هەرێم نیوز
گروپێكی میلیشیای عێراق ، به‌ناوی قاسم ئه‌لجه‌بارین، له باشووری عێراقیان هێرشیان كردۆتە سەر چوار كاروانی سه‌ربازی، سه‌ر به هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان.
ماپەڕی الایلاف، بڵاویكردەوە ئه‌و گرووپه میلیشیایه، ڕایانگەیاندووە، كاری كاروانه سه‌ربازییه‌كانی هاوپه‌یمانان، گواستنه‌وه‌ی كه‌ره‌سته‌ی شه‌ڕ كردنی سوپای ئه‌مه‌ریكایه، بۆیە کراونەتە ئامانج.
هاوكات هەرئەمرۆ سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی عێراق ئاشكرایانكرد، بەرەبەیانی ئەمڕۆ، دوو مووشه‌كی كاتیۆشا، له ده‌وروبه‌ری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا، له عێراق، كه‌وتووه‌ته خواره‌وه، بونەتە هۆی زیانگه‌یاندن به ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێل و خانوی ناوچه‌یئه‌میرات، له ناوه‌ڕاستی به‌غدا.
سەرچاوەكانی هەواڵیش دەڵێن:"میلیشیاكان،وه‌ك ره‌تكردنه‌وه‌ی رێكه‌وتنی مسته‌فا كازمی، سەرۆ وەزیرانی عێراق،له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا، مووشەکەکانیان، ئاڕاسته كردووه، داواشیانكرد، ته‌واوی سوپای ئه‌مه‌ریكا، لەعێراق دەربكرێن".
هەر ئەمرۆش شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی، له عێراق،ڕایگەیاند،سوپای عێراقی، له‌باره‌ی ئه‌و هێرشانەوه، ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه كردووه.