دواین هەواڵ

عێراق‌

 29/07/2021

لە عێراق لە 24 سەعاتی ڕابردوودا 49 كەس بەكۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە

هەرێم نیوز

وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، لە 24 سەعاتی رابردوودا 58 هەزار و900 پشکنینی کۆرۆنا لە سەرانسەری عێراق  کراون.

لەو ژمارەیەش13هەزار و259 پشکنینیان پۆزەتیڤ بووە توشی پەتاكە بوون.

هاوكات 9 هه‌زار و 401 تووشبووی دیکەی پێشووی ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە. 

بەپێی راگەیەندراوەكەی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، 49 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

دەقی ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی تەندروستی عێراق



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP