هەرێم نیوز
دوای ئەوەی لاهور شێخ
جەنگی سەرۆکی هاوپەیمانی کوردستان ناچارکرا دەستلە سەرۆکی هاوپەیمانییەکە بکێشێتەوە،
ئەمڕۆ یەکێتی و گۆڕان پرسی جێگرتنەوەی لاهور شێخ جەنگی تاوتوێ دەکەن.
سەرچاوەیەکی باڵا لە
بزوتنەوەی گۆڕان بە هەرێم نیوزی ڕاگەیاند، خۆتان ئاگادارن دوای ئەو دۆخەی لاهور
شێخ جەنگی تێیکەوتووە لە ٨ی تەموزەوە زەحمەت هەم خۆی بتوانێت هەڵمەتی هەڵبژاردن
بەڕێوە ببات، هەمیش خەڵک جۆرێ ئیعتیباری بۆ دابنێ ببێتەهۆی سەرخستنی لیستەکە.
هەروەها وتیشی، نێوانی
بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی گەیشتتووەتە مریشکە ڕەشە و زەحمەتە جارێکی تر
پێکبێنەوە، بۆیە دەبوو بیرمان لەچارەنوسی هاوپەیمانێتییەکە بکردایەتەوە.
سەرچاوەکەی گۆڕان
زیاتریشی وت، بەشێوەیەکی گشتی ململانێکان لەبەرژەوەندی بافڵ تاڵەبانی یەکلایی
بووەتەوە، بۆیە ئێمە پرسەکە لەگەڵ ئەودا تاوتوێ دەکەین.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد،
ئەو پۆستە هی یەکێتییەوە ئەمڕۆ شاندی گۆڕان گوێ لەیەکێتی دەگرێ بزانێت کێ کاندید
دەکەن بۆ ئەو پۆستە، ئێمەش ڕای خۆمان دەبێت، بەڵام ناوی قوباد تاڵەبانی لەهەمووکەس
زیاتر دێت و ئێمەش وەک گۆڕان کەمترین کێشەمان لەگەڵ قوباد تاڵەبانیدا هەیە.
ئەوەش لەکاتێکدایە بڕیاره هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له 10-1-2021 به‌ڕێوه‌بچێت.
20-6-2021 بەئامادەبونی لێپرسراوانی باڵای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و
بزوتنەوەی گۆڕان لەشاری سلێمانی رێككەوتنی پێكهێنانی هاوپەیمانی هەڵبژاردن و
بەیەكەوە كاركردن لەنێوان هەردو حیزبەكەدا بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق
ئیمزاكراو لاهور شێخ جه‌نگی كرا به سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیه‌تیه‌كه.
رۆژی 30-4-2021 به ره‌سمی له
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان هاوپه‌یمانێتیه‌كه تۆماركرابو. رێككه‌وتنه‌كه
به‌شێوازێكه یه‌كێتی و گۆڕان یه‌ك تیمی بانگه‌شه‌و هه‌ڵبژاردنیان ده‌بێت و كار ده‌كه‌ن
بۆ سه‌ركه‌وتنی كاندیده‌كانیان له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كان، هه‌روه‌ها له‌ناوچه كێشه
له‌سه‌ره‌كانیش له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك لایه‌نی دیكه‌ش لێكتێگه‌یشتنیان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان
هه‌یه.
له 8-7-2021 كێشه‌و ململانێ
له نێوان هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی، سه‌ریهه‌ڵدا، كه كۆنترۆڵكردنی ده‌زگا ئه‌منی و
سه‌ربازییه‌كان و داخستنی میدیاكانی لاهور شێخ جه‌نگی لێكهوتهوه، سه‌ره‌نجام
15-7-2021 مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی كۆبوه‌وه تێیدا به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی لاهور
شێخ جه‌نگی، سازشی له‌سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی كرد بۆ بافڵ تاڵه‌بانی، هاوكات
بڕیاریشدراوه له زوترین كاتدا په‌یڕه‌وی ناوخۆی حیزبه‌كه هه‌موار بكرێته‌وه‌و
تێیدا كۆتایی به سیسته‌می هاوسه‌رۆكی بهێنرێت.
به‌وپێیه‌ش تا هه‌مواركردنه‌وه‌ی
په‌یڕه‌وه‌كه، لاهور شێخ جه‌نگی ناسناوی هاوسه‌رۆكی به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ده‌مێنێته‌وه،
به‌ڵام له روی كردارییه‌وه هیچكام له ده‌سه‌ڵاته‌كانی پێشوتری نامێنێت. رۆژی
12-7-2021، بافڵ تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ لاهور شێخ جەنگی كۆبوه‌وه سه‌باره‌ت به
گرژییه‌كان، له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا ڕاسته‌وخۆ پێشنیازێكی خستبوه به‌رده‌م لاهوری
شێخ جه‌نگی و داوای لێكردبو، یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ڕادەستی ئەو بكرێت و
كۆتایی بە سیستمی هاوسەرۆكایه‌تی بهێنرێتو دۆخی یه‌كێتی بگه‌ڕێته‌وه بۆ
سكرتێری گشتی، له‌به‌رامبه‌ریشدا لاهور شێخ جه‌نگی به‌و داواكارییه ڕازینهبوبو،
ڕهتیكردبوه ئه‌وه قبوڵ بكات و وتبوی:"شتی وا هه‌رگیز قبوڵ نییه".
رۆژی 17-7-2021، به نوسراوی ره‌سمی، مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاته‌كانی
له لاهور شێخ جه‌نگی وه‌رگرته‌وه‌و راده‌ستی بافڵ تاڵه‌بانی كرد.
شەوی 19 لەسەر 20 - 2021
لاهوری شێخ جەنگی ڕایگەیاند لەسەرۆكایەتی لیستی هاوبەشی گۆران و یەكێتی
كشاوەتەوە.