دواین هەواڵ

ئابوری‌

 26/07/2021

وەزارەتی دارای خشتەی دابەشكردنی مووچەی مانگی 7 راگەیاند

هەرێم نیوز

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكومەتی هەرێمی کوردستان خشتەی نوێی مووچەی مانگی حەوتی ڕاگەیاندو بەگوێرەی خشتەکەش تاوەکو رۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتووش سەرجەم وەزارەت و دەستەکان موچەكانیان وەردەگرن.

بەگوێرەی خشتەکەى وەزارەتی دارایی، رۆژی سێشەممە 27ی تەموزی 2021 مووچەی دیوان و لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە، یەکەکانی 70 و 80، وەزارەتی دارایی و ئابووری، وەزارەتی ناوخۆ، رەگەزمانە، فەرماندەی پێشمەرگەی زێرەڤانی و بەرگریی و فریاکەوتن و لیوای نەوت دابەشدەکرێت. 

رۆژی چوارشەممەش 28ی تەموز، مووچەی وەزارەتی شەهیدان و ئەفالکراون، کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیدانیانی سیاسی، وەزارەتی پەروەردە، ئەنجوومەنی ئاسایش و دەزگای گشتیی ئاسایش دابەشدەکرێت.

رۆژی پێنجشەممە 29ی تەموزی 2021،مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت:

- وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی
- خاوەن پێداویستی تایبەت
- ئەنجوومەنی دادوەری
- وەزارەتی داد
- وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان
- وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی
- وەزارەتی پلاندان
- وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی
- وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن
- دیوانی چاودێریی دارایی
- دەستی مافی مرۆڤ
- ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان
- دەستەی ژینگە
- دەستەی وەبەرهێنان
- دەستەی دەستپاکی
- کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن
- دەزگای مین 
- وەزارەتی خوێدنی باڵا
- وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار
- وەزارەتی کارەبا

دەقی خشتەی دابەشكردنی مووچە:

 

 

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP