دواین هەواڵ

وەرزش‌

 19/07/2021

فیفا ڕووبەڕووی ڕەخنە دەبێتەوە

دانەر ئەسڵان

فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان FIFA چەند بڕگەیەکی گۆڕانکاری خستۆتە بواری لێکۆڵینەوە و گفتوگۆ کردن دا و پێ دەچێت پاش شەن و کەو کردنی بڕیاری لێ بدرێت لە داهاتوودا کاری پێ بکرێت.

بڕگەکان سەیر و سەمەرەن ئەمەش وای کرد لە پاش بڵاو کردنەوەی بابەتەکە فیفا ڕووبەڕووی ڕەخنەی زۆر ببێتەوە کە ماوەیەک لەمەوبەریش بە هەمان شێوە ئاماژە بۆ ئەوە کرا بوو کە ئەم جۆرە گۆڕانکارییانە لە پێشن.

گۆڕانکارییەکان 5 ن بەم شێوەیە:
١/ کەم کردنەوەی ماوەی گێمەکانی یاری لە 45 خولەکەوە بۆ 30 خولەک.

٢/ گۆڕانکاری بێ شومار

٣/ ئاوت بە قاچ جێبەجێ بکرێت نەک بە دەست

٤/ ڕاگرتنی یاریزان بۆ ماوەی 5 خولەک پاش وەرگرتنی کارتی زەرد

٥/ کاتێک تۆپ دەچێتە دەرەوەی یاریگا کاتژمێر بوەستێت.

گۆڕانکارییەکان زیاتر تۆپی پێ بە وێنەی تۆپی دەست و باسکە و بالە دەبات.

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP