دواین هەواڵ

ئابوری‌

 23/06/2021

به‌رمیلێك نه‌وت 76 دۆلاری‌ تێپه‌ڕاند

  1. هه‌رێم نیوز
    ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ 23-6-2021، بۆ یه‌كه‌مجار له‌ مانگی تشرینی 2018 وه‌ به‌رمیلێك نه‌وت برێنت، بۆ یه‌كه‌مجار له‌ سه‌روی 76 دۆلاره‌وه‌یه‌.

    له‌ سه‌عات 5:30 خوله‌كی ئه‌م ئێواره‌یه‌ به‌ كاتی به‌غدا، گرێبه‌سته‌ شێنه‌ییه‌كانی نه‌وتی خاوی برێنت، به‌ 76.02 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراوه‌ به‌و پێیه‌ش به‌ رێژه‌ی‌ 1.62% به‌راورد به‌ داخستنی نرخی پێشوی‌ زیادیكردوه‌.

    به‌ هه‌مان شێوه‌ گرێبه‌سته‌كانی نه‌وتی‌ خامی ئه‌مه‌ریكی به‌ 73.73 دۆلار بۆ به‌رمیلێك مامه‌ڵه‌ی‌ پێوه‌كراوه‌و به‌راورد به‌ داخستنی نرخه‌كه‌ی‌ پێشو 1.21% زیادیكردوه‌.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP