دواین هەواڵ

کوردستان‌

 11/05/2021

بۆ دیاریکردنی یەکەم ڕۆژی جەژن لیژنەی بینینی مانگ کۆدەبێتەوە

بینای وەزارەتی ئەوقاف

هەرێم نیوز
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەمەبەستی دیاریکردنی یەکەمین رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆز ئێوارەی ئەمڕۆ لیژنەی باڵای بینینی مانگ کۆدەبێتەوە. دەشڵێت، " ھیچ کەس و لایەنێک بۆی نیە لێدوان لەم بارەیەوە بدات".

ئەمڕۆ سێشەممە 11-5-2021  وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، بەمەبەستی دیاریکردنی یەکەمین رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆز، ئێوارەی ئەمرۆ سێشەممە 11ی ئایار لیژنەی باڵای بینینی مانگ بەھەماھەنگی لەگەڵ لیژنە لاوەکیەکان لەسەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.

راشیگەیاند:" لیژنەکان چاودێری بینینی مانگ دەکەن و بەپێی بەڵگە زانستی و شەرعیەکان بڕیار لەسەر دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان  دەدەن .

 دەشڵێت، :"دوای راگەیاندنی بریاری فەرمی لێژنەی بینینی مانگ ھیچ کەس و لایەنێک بۆی نیە لێدوان لەم بارەیەوە بدات".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP