دانەر ئەسڵان
به بردنه‌وه‌ی له ئه‌تڵه‌تیكۆی پێشه‌نگ یانه‌ی ئه‌تڵه‌تیك بلباوی باسكی كه جه‌مسه‌ری دۆڕاوی یاری كۆتایی جامی پادشا بوو پێ ده‌چێت چۆن جامی ئه‌مساڵی پێشكه‌ش به به‌رشه‌لۆنه كرد ئاوهاش نازناوی لالیگا له مه‌دریده‌وه بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ كه‌ته‌لۆنیا له باكوری ئیسپانیا.
یارییه‌كانی لالیگا له‌م هه‌فته‌یه‌دا سه‌یر و سه‌مه‌ره بوو ئه‌و یانه‌ی ئه‌تڵه‌تیكۆ مه‌دریده‌ی به جیاوازی 14 خاڵ له ته‌واوی یانه‌كانی لالیگاوه دوور بوو ئه‌و ئه‌تڵه‌تیكۆیه‌ی كه به‌وه ناسراوه هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی گۆڵێكی تۆمار كرد ئیدی هیچ یانه‌یه‌ك ناتوانێت گۆڵی یه‌كسانی له به‌رامبه‌ر تۆمار بكاته‌وه هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی له باره‌یه‌وه باسمان كرد یه‌كسان بۆوه به هیچ له ئێستادا یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه نزیكتره له ئه‌تڵه‌تیكۆ و ڕیاڵی هاوشاری له نازناوی لالیگاوه به‌و پێیه‌ی ئه‌و یانه‌یه یارییه‌كی دواخراوی هه‌یه به‌رامبه‌ر به گرانادا كه 29 ی ئه‌م مانگه ئه‌نجام ده‌درێت و به بردنه‌وه‌ی ئه‌و یارییه به‌رشه‌لۆنه پێشه‌نگی ده‌گرێت و ئیدی زۆر نزیك ده‌بێت له‌وه‌ی نازناوی لالیگا بگه‌ڕێنێته‌وه كه‌ته‌لۆنیا به تایبه‌ت كه ئه‌م گه‌ڕه‌ش بۆ ڕیاڵ خۆش نه‌بوو پاش یه‌كسان بوونی ئه‌ویش به‌رامبه‌ر به ڕیاڵ بیتیس.
ئه‌نجامی یارییه‌كانی شه‌ممه
ئێڵچی 1 – لیڤانتی 0
ڤه‌له‌د وه‌لید 1 – قادیش 1
ڤاله‌نسیا 1 – ئه‌لاڤێس 1
ڕیاڵ 0 – بیتیس 0
ئه‌نجام یارییه‌كانی یه‌ك شه‌ممه
هۆیسكا 0 – خیتافی 2
ڤیاڕیاڵ 1 – به‌رشه‌لۆنه 2
سێڵتا 2 – ئۆساسۆنا 1
سڤیلیا 2 – گرانادا 1
بلباو 2 – ئه‌تڵه‌تیكۆ 1
یارییه‌كه‌ی شه‌وی دووشه‌ممه
ئه‌یبار – سۆسیداد سه‌عات 10 ی شه‌و
ڕیزبه‌ندی لالیگا له گه‌ڕی 33 دا:
1/ ئه‌تڵه‌تیكۆ 73 خاڵ
2/ ڕیاڵ 71 خاڵ
3/ به‌رشه‌لۆنه 71 خاڵ – 32 یاری
4/ سڤیلیا 70 خاڵ
5/ سۆسیداد 50 خاڵ
6/ بیتیس 50 خاڵ
7/ ڤیاڕیاڵ 49 خاڵ
8/ گرانادا 42 خاڵ
9/ سێڵتا ڤیگۆ 41 خاڵ
10/ بلباو 41 خاڵ – 32 یاری
11/ ئۆساسۆنا 40 خاڵ
12/ لیڤانتی 38 خاڵ
13/ قادیش 37 خاڵ
14/ ڤاله‌نسیا 36 خاڵ
15/ خیتافی 34 خاڵ
16/ ئه‌لاڤێس 31 خاڵ
17/ ئیلچی 30 خاڵ
18/ ڤه‌له‌د وه‌لید 29 خاڵ
19/ هویسكا 27 خاڵ
20/ ئه‌یبار 23 خاڵ