سەرەکی
کوردستان
عێراق
جیهان
ڕاپۆرت و چاوپێکەوتن
بیروڕا
ئابوری
کۆمەڵایەتی
وەرزش
هەمەڕنگ
تەندروستی
کلتور
گەلەری
ڤیدیۆ
دواین هەواڵ
کوردستان
22/04/2021
حكومه‌تی هه‌رێم كه‌ناڵه‌كه‌ی نوری مالیكی ده‌دات به دادگا
هه‌رێم نیوز
جوتیار عادل، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی بڵاوبونه‌وه‌ی راپۆرتێك له پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی كه‌ناڵێكی ئاسمانی رونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه، كه له‌و راپۆرته‌دا هه‌رێمی كوردستان به‌وه تۆمه‌تباركراوه، گوایا رێگه‌ی به كردنه‌وه‌ی "سه‌نته‌ری مۆساد" له هه‌ولێر داوه.
ده‌قی رونكردنه‌وه‌كه‌ی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:
كه‌ناڵی ئافاق-ی ته‌له‌ڤزیۆنی عێراقی له پێگه ئه‌لیكترۆنییه‌كه‌ی له رێكه‌وتی 22ی نیسانی 2021 راپۆرتێكی بڵاوكردوه‌ته‌وه و تێیدا هه‌رێمی كوردستانی به‌وه تۆمه‌تباركردوه، گوایا رێگه‌ی به كردنه‌وه‌ی "سه‌نته‌ری مووساد" له هه‌ولێر داوه.
لێره‌وه بۆ رای گشتی راده‌گه‌یه‌نین، ئه‌و راپۆرته بێبنه‌مایه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه ته‌نیا له له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی وه‌همی ئاماده كراوه، هه‌وڵێكه بۆ چه‌واشه‌كردنی رای گشتی و ته‌شهیركردن به هه‌رێمی كوردستان و هه‌وڵدان بۆ خستنه‌پاڵی تۆمه‌تێكی چه‌په‌ڵ هه‌رچه‌نده ره‌تیشمان كردووه‌ته‌وه، ئه‌وكات و ئێستاش جه‌ختمان كردووه‌ته‌وه كه هیچ بوونێكی ئیسرائیلی یان سه‌نته‌رێكی ئیسرائیلی له هه‌رێمی كوردستان بوونی نییه.
وێڕای ئه‌وه‌ی ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه به‌مه‌به‌ست ئه‌و هه‌واڵانه بڵاوده‌كه‌نه‌وه ئه‌و راستییه به باشی ده‌زانن و به‌ته‌واوی ئاگاداری ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌ن، به‌ڵام ئه‌وان سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ره‌واج به سیاسه‌ته دوژمنكارییه‌كانیان بده‌ن، و تا ئیستاش له بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و جۆره "درۆ و ده‌له‌سانه" به‌رده‌وامن، با ئه‌وه بزانن كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سكاڵای یاسایی له‌دژی ئه‌و كه‌ناڵه پێشكه‌ش ده‌كات.
بۆیه داوا له سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ده‌كه‌ین، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی شه‌فاف بكه‌نه‌وه و ده‌ستبه‌جێ لیژنه‌یه‌ك بۆ دیاریكردنی ئه‌و شوێنه ره‌وانه بكه‌ن، كه ده‌گوترێت سه‌نته‌ره ئیسرائیلییه‌كه‌ی لێیه، بۆ ئه‌وه‌ی سنوورێك بۆ ئه‌و تۆمه‌ته درۆزنانه و بێبنه‌ما و مه‌ترسیدارانه دابنرێت، كه به‌شێوه‌یه‌كی كوێرانه ده‌خرێنه پاڵ هه‌رێمی كوردستان، كه دواجار زیانی بۆ سه‌رانسه‌ر وڵات ده‌بێت.
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
22ی نیسان/ ئەپریلی
هەواڵی پەیوەندیدار
18 کاتژمێر پێش ئێستا
وەزارەتی کارەبا لەبارەی ئاسایی بوونەوەی دۆخی کارەبا ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە
2 رۆژ پێش ئێستا
ئەو چوار کەسەی لە ماڵێکی کەرکووک دزییان کردبوو دەستگیرکران
2 رۆژ پێش ئێستا
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڵاوکرایەوە
هەواڵی زیاتر
2 رۆژ پێش ئێستا
وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێم: نێچیرڤان بارزانی سەردانی بەغداد دەکات
2 رۆژ پێش ئێستا
مەسرور بارزانی: شەهیدانی بۆردوومانی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی هەمیشە لە یادمانن
2 رۆژ پێش ئێستا
ئەنجومەنی وەزیران لەسەر پرسی موچە و چەندپرسێکی گرنگی تر کۆدەبنەوە
زۆرترین بینراو
1
2 رۆژ پێش ئێستا
وەزارەتی خوێندنی باڵا: شەش هەزار سێ یەکەمی زانکۆ و پەیمانگامان هەیە پێویستە عێراق دایانبمەزرێنێت
2
4 رۆژ پێش ئێستا
راپۆرتێک دەستدرێژی و ئازاری سێکسی هێزە ئەمنییەکانی ئێران بەرانبەر بە خۆپیشاندەران ئاشکرا دەکات
3
2 رۆژ پێش ئێستا
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڵاوکرایەوە
4
3 رۆژ پێش ئێستا
ئۆتۆمبێلێک دەستی بەسەرداگیرا کە زیاتر لە 6 ملیۆن دینار غەرامەی تیژڕەوی هەبووە
5
6 رۆژ پێش ئێستا
بەرپرسێکی ئیسرائیل: هێرشەكەی ئیسرائیل زیانی بە سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئێران گەیاندووە
6
4 رۆژ پێش ئێستا
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی سەرۆک کۆماری تورکیا و عێراق بڵاوکرایەوە
Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP