هەرێم نیوز
لیڤاندۆڤسکی پارەی چێشتخانەی نوسرەتی نەداو نوسرەت وەصڵی حسابەکەی بۆ فیدراسیۆنی تۆپی پێی پۆڵەندا ناردووە!
بەگوێرەی پێگەی "مێچیکی لە پۆڵەندا" چێشتلێنەری بەناوبانگی تورکی نوسرەت گۆکچە، کە دەرکەوتنی لەگەڵ لیۆمێسی دوای بردنەوەی مۆندیال بووە مانشێتی ڕۆژنامەکان، لە دوایین چالاکییدا بانگەشەی کردووە کە لیڤاندۆڤسکی پارەی چێشتخانەکەی نەداوە و حسابەکەی بۆ فیدراسیۆنی تۆپی پێی پۆڵەندا ناردووە پێی وتون قەرزتان لەسەرەو پێویستە پارەکە بدرێت!
ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی لە کاتی یارییەکانی مۆندیالی قەتەر هاوڕێکانی بانگهێشتی چێشتخانەی نوسرەت کرد و ئێوارەخوانیان لەگەڵ خواد ،نوسرەت گۆکچە داوای پارەی سەرجەمی ستافەکە دەکات.
نوسرەت گۆکچە شێفێکی تورکی یە بەهۆی "ڕشتی خوێ" بەسەر پارچە گۆشتەکاندا ناوی دەرکەوت و بەم دوییانە دەرکەوتنی لەگەڵ ئەستێرەکانی جیهان وەکو کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و لیۆمیسی و پۆڵ پۆگبا و فرانک ڕیبیری سێرجۆ ڕامۆس کە سەردانی چێشتخانەکەیان کردوە ناوبانگی زیاتری پەیدا کردوە ،خواردنی ژەمێک لە چێشتخانەکەی نوسرەت لە وڵاتی ئیماران گەیشتوەتە 530 دۆلاری ئەمریکی ،نوسرەت لە خێزانێکی هەژار لەدایک بوو بەڵام ئیستا خاوەنی زیاتر لە 50 ملیۆن دۆلارەو چێشتخانەکانی سێ لقی لێکردوەتەوە لە ئیستەنبوڵ و دوبەی و نیویۆرک .