هەرێم نیوز
لە ئێستادا لیرەی تورکی سنوری یەک ژمارەیی بڕیوە و بەهای یەک دۆلار گەشتۆنە 10 لیرە،ئەمەش نزمترین ئاستە لە مێژوی خۆیدا تۆماری دەکات.
لە سەرەتای ساڵەوە لیرەی تورکی لە %25 بەهاکەی لە دەستداوە،وە لەماوەی پێنج ساڵی ڕابردوو دوو لەسەر سێی بەهاکەی لەدەستداوە.
دابەزینی بەردەوامی بەهای لیرە بوەتە هۆی گرانی و بەرزبونەوەی نرخەکان،ڕێژەی هەڵاوسانی تورکیا بۆ نزیکەی لە%23 بەرزبوەتەوە.
چاودێران ئەم دۆخەی تورکیا بەخراپترین داکشانی ئابووری دادەنێن لە مێژویی حوکمڕانی ئەردوگاندا.