دواین هەواڵ

مەسروور بارزانی ، دڵنیایی دوێنی ئارامی و ئەمڕۆی ئابووری خەڵکی کوردستان

‌رێبوار حەمەلاو شوانی

پێش 4 هەفتە

بەدرێژایی مێژوو و پێش بوونی قەوارەی کوردستان و حکوومەتی هەرێم ،دوژمنان وداگیرکەرانی کوردستان لە قۆناغانەی خەباتی رزگاریخوازی و ڕەتکردنەوەی ستەمکاری وژێر دەستیش هەردەم خەرێکی پیلانگێری و هێرش وپەڵاماردان و تیرۆرکردن و شەهیدکردنی ڕێبەرانی بزاڤی نەتەوەکەمان و هەوڵی ساردکردنەوەی تێکۆشەران و گەلەمان بوون لە تێکۆشان وکوردایەتی ، بۆیە مێژوو گەواهیدەرە هەر لە سەردەمی شێخ عەبدولسەلام بارزانی و شۆڕشەکانی بارزان  و شێخ ئەحمەد بارزانی و ئینجا مستەفا بارزانی و دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان  وهەلگیرساندنی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول تا دەگاتە شۆڕشی پێشکەوتنخوازی گوڵان و راپەڕین و بە ئێستای 32 ساڵ حکومڕانی و خەباتی شارستانی وگەشەسەندنی کوردستان جۆرها سیناریۆ و شەڕی ناوخۆ و ئاستەنگی گەورە دروستکراون ، بەڵام ئەوەی کە ڕێگربووە لە خەونی ناحەزانی ئەم گەل ونیشتیمانە ئەوە باوەری پتەوەی کوردپەوەری و نیشتیمانپەوەری و خۆڕاگری ڕێبەرایەتی بارزانی و پەیرەوان و دڵسۆزانی ئەم کوردستانە بووە .

ئەگەر بەوردی هەڵسوەتە لە سەر پێنج ساڵی دەستبەکاربوونی ڕێزدار مەسروور بارزانی ، سەرۆکوەزیرانی کوردستان و  کابینەی نۆیەم بکەین ، لەگەڵ هەر هەنگاوێکیدا بۆ ئاوەدانی و پێشخستنی کوردستان ، ئەوا دوژمنان و نەیارانی کورد چ لە سەر ئاستی نێوخۆیی و چ  دەرەکیش جۆرها ئاستەنگ و کێشە و قەیرانی دەستکرد تا هێرش و پەڵاماردانی مووشەکی و درۆنی و تیرۆر و لەوەش بەرچاوتر گەمارۆیەکی قورسی دارایی و ئابووری کە هیچ جیاوازییەکی لەگەڵ پەڵامارە تیرۆریستەکانی رابردوو دژ بە کورد وکوردستان نەبوو ئامانجەکەشی تەنها لە پێناو تێکدانی ئاشتی کۆمەڵایەتی  وتێکدانی سەقامگیری و ئارامی هەرێمی کوردستان بوو ، بۆ ئەوەی سەرکردایەتی هەرێمی کوردستان خۆی وئیرادەکەی رادەستی وڵاتانی ناوچەکە بکات ، هەر ئەوەش بوو کە بە هەموو جۆرێک گەلی کورد و حکوومەتی کوردستانیان بە شێوەیەکی زۆر دوژمنکارانە و بەڕێگەی چەکی دادگایەکی نادەستووری و نایاسایی سزا دەدا ، بینیمان سەرەتا هەنگاوەکان بە بڕینی ماف و شایستە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان و دواتر ڕێگریکردن لە فرۆشتنی نەوتی خۆی ، هەموو ئەو هەوڵانە بۆ ئەوە بوو تاکو بە توندترین شێواز دژی مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی کوردستان بووەستنەوە وشکست بە کارنامە و هەموو هەوڵەکانی بۆ پێشخستنی  بهێنن و لەو لاشەوە خەڵکی کوردستان بێ ئومێد وبێ متمانە بکەن بەرامبەر حکوومەتی کوردستان .

بەڵام ئەوەی کە توانیی رووبەڕووی هەموو ئەو هێرشە تیرۆریستی و گەمارۆدان و فشارە نێوخۆیی ودەرەکییەکانیان ببێتەوە و سەروەری گەل ونیشتیمانەکەی و شکۆی بپارێزێت ، هێزی ئیرادە و خۆڕاگری و متمانەبەخۆبوون بوو کە ڕێگەی نەدا مووشەک ودادگای نادەستووری و بەکرێگیراوان و گەمارۆی دارایی چۆکی پێی دابنێ ، بۆیە ، بە سیاسەت و ئیدارەدانێکی ژیرانە و  لۆژکانە رۆژانی سەخت و تەنگانە و ئاستەنگەکانی بەردەم کوردستانی تێکشکاند ومێژووییەکی پڕ لە شانازی بۆ خۆی و گەلەکەی تۆماڕ کرد .

ئەگەر بەوردی هەڵوەستەی ئەو هەموو دوژمنکاریی وئاستەنگانەی کە دوژمنان وناحەزانی کوردستان بەرامبەر کابینەی نۆیەم بە سەرۆکایەتی مەسروور بارزانی ، ئەنجام درا  خەونی سەڕەکی نەیارانی کورد کۆتایی هێنان بوو بە قەوارەی هەرێمی کوردستان و ئینجا شکاندنی شکۆی گەلێک دەیان ساڵە بەرگەی کیمیاباران و ئەنفال و ئاوارەیی و پەنابەری و تیرۆر و سەختترین هەڵومەرجەکانی گڕتووە ، ئینجا پەڵاماردان و سزادانی کەسایەتی و سەرکردەیەک کە پەروەردەی ڕێباز و سەرۆک و پێشمەرگەیەکە کە لەناو ئاگر و ئاسن و سەختییەکاندا مەزن بووە و کۆڵدان و سازش کردن لە مافی خاک و نەتەوەکەی لە فەرهەنگی کوردپەوەری و نیشتیمانپەوەریاندا شوێنی نەبووە و نابێت ،مێژوویش گەواهیدەرە لەو قۆناغە سەخت وهەستیارانەی کە لە ماوەی چەند ساڵی رابردوو بەتایبەت لەکاتی سەرهەڵدانی تیرۆر لە ناوچەکە وعێراق و کوردستان ،بارزانی بە پلان و سەرکرداتییەکی ژیرانە چۆن ڕێگری لە تیرۆریستان گڕت و پارێزگاری لە ئاسایش و سەقامگیری کوردوکوردستان کرد ،بەشێوەیەک کە هەموو جیهان گەواهیدەری ئەو راستییانەن ، ئەوەش ئاگر و ڕقێکی گەورەی لە نێودڵی نەیارانی کوردستان دروستکردووە کە بەردەوام خەونی توڵەسەندنەوە لە بارزانی وهەرێمی کوردستان دەبینن .

بەڵام ئەگەر تا ئەم ئەمڕۆ دوژمنان وناحەزانی کوردستان نەیانویستووە و نەیانزانیووە  و مێژوویش گەواهیدەرە کە سەرکردایەتی بارزانی هەمیشە خاوەندارێتی دۆزی گەل ونیشتیمانەیەتی و هەمیشە لە هەموو قۆناغە سەختەکاندا لە پاڵ کوردوکوردستان بووە  لە پێناو پارێزگاریکردن ئاسایش و سەقامگیری کوردستان لە دوێنی وئەمرۆ و لەلایەکی دیکەش پارێزگاریکردن لە ماف و شایستەدارییەکانی خەڵکی کوردستان و هەموو ئەو ئاستەنگ و کۆسپ و پیلانگێری وزێهینیەتە فاشیزمی و دیکتاتۆریی کە دیان ساڵە بەرۆکی خەڵکی کوردستان و ئەم ڕێبازەیان گرتووە تەنها لەبەر ئەوەی سازش لە مافەکانی ناکات و ژێردەستی ڕەتدەکاتەوە .

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP