دواین هەواڵ

چەند کورتیلە تێبینێک لەسەر پوولەکەی هەرێم

‌ هۆشەنگ باوانی.

11/03/2021

 بۆ ئێران، هیلالی شیعی.. کە بەشێکی زۆری عیراق و بەشێک لە لوبنان...زۆربەی سوریای عەلەوی... و هەموو یەمەنی حوسی دەگرێتەوە زۆر ئاساییە بە جوگرافیای سیاسی خۆی بزانێت..... بۆ تورکیاش زۆر سیادییە سوپاکەی تەڕاتێن لە لیبیا و ئاوی دەریای ناوەڕاست و قەراغە ئاوەکانی یۆنان و داگیرکردنی قوبرس و دابەشکردنی بۆ دوو دەوڵەت و داگیرکردنی نیوەی خاکی کوردستانی رۆژئاوا کە بە باکوری سوریا دەناسرێت و هەرێمی کوردستان و پشتگیری سەربازی ئازەربایجان و خۆسازدان بۆ رێککەوتنی لۆزان 2 لە 2023...گەلێک شتی تریش...

 کەچی تەنها بۆ ڕێزگرتن و بەدیرۆکردنی سەردانە مێژووییەکەی پاپا فرەنسیسی فاتیکان بۆ هەرێمی کوردستان، ئەم دوو ئیمپراتۆرییەتە (( سەفەوی... عوسمانلی)) یە بەرگەی پوولێکی پۆستەی نافەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان نەگرت..!!!

جا چلۆن بەرگەی هەنگاوە سیادییەکانی هەرێم دەگرن..چۆن بەرگەی ئازادییە کوردستانیەکان دەگرن... دەمادام وایە، با ئەو پوولەی پاپا فرەنسیس ببێتە هەنگاوی یەکەمی تەبایی و یەکڕیزی و یەکبوونی ستراتیژییە دەرەکیەکانی سەرکردایەتی بزاڤی رزگاریخوازی گەلی کوردستان.  

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP