دواین هەواڵ

ئابوری‌

 پێش 2 هەفتە

زانیاری نوێ لەبارەی ناردنی لیستی مووچەی مانگی چوار ئاشکرا دەکرێت

هەرێم نیوز 

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم ئاشكرای كرد، تەنها لیستی مووچەی مانگی چواری خانەنشینان مابوو، ئەویش تەواو كرا و رەوانەی بەغدا کرا. 

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی كوردستان، رایگەیاند، " لە دوێنێ شەممەوە لیستی مووچەی مانگی چواری فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بە سیدی و وەرەقە، لە رێگەی نوێنەری وەزارەتی دارایی هەرێمی كورستان رەوانەی بەغدا کراوە، بەڵام بەهۆی تەواو نەبوونی لیستی مووچەی خانەنشینان، ئەمڕۆ لیستەكە نەدرایە وەزارەتی دارایی عێراق."

سەرچاوەكە ئاشكراشی كرد، "ئەمڕۆ لیستی مووچەی خانەنشینان تەواو كرا و بە واژۆی وەزیری دارایی نووسراوەكە كراوە و ئەویش بۆ بەغدا رەوانە كراوە و لەگەڵ لیستەكانی دیكە رادەستی وەزارەتی دارایی عێراق دەكرێت."

ئەوەشی خستەڕوو، مووچەی مانگی چواری فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان هاوشێوەی مانگی رابردوو دوای وربینیكردن دەنێردرێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، دابەشکردنی مووچەی مانگی سێ لە 6ی4ی2024 دەستی پێکرد و لە 9ی4ی 2024، کۆتایی پێ هات.

هەر ئەمڕۆ 21ی4ی 2024، وه‌زاره‌تی دارایی عێراق، ڕایگه‌یاند، دەستی كرد به‌ پاره‌داركردن بۆ مووچه‌ی مانگی چواری فه‌رمانبه‌ران و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP