دواین هەواڵ

بۆ چى عێراقى بارمتەى چەنگى میلیشیاکان هیچ داهاتووییەکى نەماوە ؟

‌رێبوار حەمەلاو شوانی

3 کاتژمێر پێش ئێستا

دواى 23 ساڵ هەوڵدان بۆ ئەوەى عێراق بیرى دیکتاتۆرى و تاکڕەوى لە بیر بکات و پەیرەو سیستەمێکى فیدڕاڵى لە سەر بنەماى هاوبەشى ،سازان ، هاوسەنگى و دەستوورى بێت ، بەڵام ساڵ بە ساڵ نەک هەر هەڵبژاردن هیچ کاریگەرییەکى نەبووە و زێهنیەتى تایفى و مەزهەبى و دەستوەردانى دەرەکى شوێنى دەنگى گەلانى عێراقى گڕتەوە و لە هەموو ڕێککەوتننامەکان پاشگەز بوونەوە ، رۆژ بەرۆژ عێراق بەلارێدا چوو و هاوسەنگییەکان لاواز بوون وململانێییەکان گەیشتۆتە قۆناغێکى مەترسیدار ، بەشێوەیەک هەموو بڕیارە گرنگ و چارەنووسسازەکان لە زۆرینە و لە نێو ژووەرە تاریکەکان یەکلا دەبنەوە ،ئەوەش گورزێکى کوشندەیە لە عێراقى فیدڕاڵى و دیموکراسى و دەستوورى ،بەتایبەتى دژایەتیکردنى هەرێمى کوردستان و قەوارەکەى و مافەدەستوورییەکانى لەماوەى 18 ساڵى رابردوو و زۆربوونى گوشارە سیاسى و سەربازى و ئابوورییەکان و جێبەجێ نەکردنى مافە دەستوورییەکان بەتایبەتى ماددەى 140ى تایبەت بە کەرکووک و ناوچەکە کوردستانییە داگیرکراوەکان و ئینجا چەندین جار هێرش و پیلانگێرى بۆ نەهێشتنى قەوارەى هەرێمى هەرێمى کوردستان و ئێستاشدا شێواندنى دۆخى کەرکووک و بڕیارى زۆرینە بۆ یەکلاکردنەوەى پرسى سەرەک کەومار، هەموو ئەمانە ئاماژەن بە قەیرانێکى قووڵى سیاسى و لاوازى بنەماکانى حکوومڕانى لە عێراق نیشالن دەدەن 
ئەم ڕێککەوتننە ژێر بە ژێرە ، نەخشە و پیلانى چەند لایەنێکى کوردى و عێراقى نییە ، بەڵکو  لە ئەنجامى ڕێککەوتن و هاوکێشەى سیاسى ناوخۆیی و بەفەرمانى دەرەکییەکانە ، وەک چۆن لە رابردوو و عێراقى بێ سەروەرى بە کۆمەڵێک میلیشیاو گروپى نایاسایی بۆ مەرامى تایبەتى بەکارهێنرا ، ئێستاش بەهەمان شێوە هەموو هێرش وپەلامارە مووشەکى و درۆنییەکان و ئینجا گەلەکۆمەکى سیاسى بە ناوى زۆرینە ، لە ڕاستیدا دۆران و شکستێکى گەورەى سیاسى و لە داهاتوویەکى نزیکدا ئەنجامەکانى زیاتر دەردەکەون ، ئەوەش پێمان دەڵێت ؛ عێراق بەرەو شکستى سیاسیى و لە دەستدانى متمانەى لە ڕووى سەرەوەیی و لاوازبوون هەنگاویی ناوە و لە سەر ئاستى ناوخۆییش دۆخەکە بەرەو ناڕەزایی زیاتر  و  لە سەر ئاستى نێودەوڵەتى وناوچەییش سەنگ و پێگەى خۆى لەدەست دەدات واتە ئەو گروپ ومیلیشیایانە و دەستوەردانە دەرەکییەکانە هاوسەنگییەکان دەگۆڕن 
بۆیە،ئەوانەى ئێستا لە عێراق خۆیان بە کوێخا دەزانن و فشار لەسەر گەلى کورد و هەریمى کوردستان دروست دەکەن ، لە قۆناغەکانى داهاتوودا خۆیان بە شکستخواردووییی و دۆراوێکى سیاسى دەبینەوە ، چونکە هەموو ئاماژەکان پێمان دەڵێن ، عێراق لە قۆناغى گۆڕانکارییدایە و کاریگەریی پێشهات و رووداوەکانى ناوچەکە هەنگاو بەهەنگاو دەردەکەون ، بەغداش ناتوانێت لەگەڵ گۆڕانکارییەکاندا خۆى بگونجێێت؛ بۆیە پێگەى سیاسى بەغدا رۆژ بە رۆژ زیاتر بەرەو لاوازتر بوون دەچێت 
گرنگە بزانین ، هەموو ئەوانەى لە خەون وخەیاڵى ئەوەدان سەرکەوتنى سیاسى لە دژایەتیکردنى گەلى کوردوکوردستان وئینجا خۆیان بە باڵادەستى زۆرینەى نایاسایی بە پاڵپشتى دەرەکى دەبینن لەم قۆناغە هەستیارەدا ، ئەوە کەوتنەتە گەورەترین هەڵەى ستراتیژییەوە ، چونکە عێراق متمانەى سیاسى و سەنگى خۆى بە هۆى ڕەتکردنەوەى بنەماکانى فیدراڵى و دەستوور و پابەندییەکانى لەدەستداوە و ئێستا بووەتە ئەڵقەى دەستى وڵاتانى ناوچەکەکە و حکوومەتێک کە شتێک بەناوى سەروەرى یاسا و یەکتر قبووڵکردن بوونى نەماوە و ئەوەش عێراقى ئێستا بە هەموو پێوەرەکان ڕووبەڕووى دۆرانێکى لەسەرخۆ ، بەڵام دڵنیاکەر دەکاتەوە

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP