گه‌لی كورد به قۆناغێكی هه‌ستیاروگرنگ له رۆژهه‌ڵاتێكی ناوه‌ڕاستی پڕ كێشه و ئاڵۆزدا تێده‌په‌ڕێت ؛ چونكه وه‌ك پێشتر ئاماژه‌یه‌كان دیاربوون گۆڕانكاریی گه‌وره و پێشهاتی نوێ و له‌ناكاو له ناوچه‌كه دێته‌ئاراوه ، بۆیه ده‌خوازێت ، زۆر ژیرانه و وردبنیانه بڕیاره‌كان بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ریی نه‌رێتی له‌سه‌ر داهاتووی گه‌ل ونیشتیمانه‌كه‌مان نه‌بێت .هه‌ر بۆیه ئه‌م ره‌وشه‌ی ئێستامان پێوستی به ڕابه‌رایه‌تیه‌كی ژیرانه و سیاسه‌ت ودیپلۆماسییه‌كی پڕ دانایی هه‌یه ،بۆ ئه‌وه‌ی كوردوكوردستان بگه‌یه‌نێتێه قه‌راغی ئاڕامی وسه‌قامگیری
هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافی كوردستان كه‌وتۆته ناوچه‌یه‌كی پڕكێشه وئاڵۆزی و له زۆرێك له قۆناغه مێژووییه‌كاندا ،گه‌لی كورد بووته قوربانی به‌رژوه‌ندی زڵهێزان و جه‌مسه‌ره‌كانی ناوچه‌كه ، به‌ڵام دوای چه‌ندین ساڵ ئه‌زموونی ڕووداو وپێشهاته‌كان ئه‌مرۆ كورد له‌ڕووی تێگه‌یشتنی سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی له ئاستێكی زۆر به‌رزدایه ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بوونی ڕابه‌رایه‌تییه‌كی ژیرانه و هه‌روه‌ها ئه‌م هوشیارییه نه‌ته‌وه‌یی و سیاسییه ده‌بێته چه‌كێكی كاریگه‌ر بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی پێشهات و ڕووداوه‌كان.چونكه هه‌مووكاتێك كاتێك به هوشیاریی ویه‌كهه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌یی مامه‌ڵه بكرێت ، ئه‌وا ده‌ستكه‌وتی گه‌وره به‌دی دێت و پێچه‌وانه‌كه‌شی راسته .
به‌درێژایی زیاتر له‌یه‌ك سه‌ده‌ی خه‌بات و به‌رخودانی گه‌لی كورد ،هه‌رده‌م سه‌ركردایه‌تی كورد ،به‌هه‌نگاوه سیاسی و دیپلۆماسییه‌كانی پێداگری له‌سه‌ر مافه‌ره‌واكانی گه‌له‌كه‌ی كردووه، شۆڕشه‌كانی بارزان ، به ڕابه‌رایه‌تی شێخ عه‌بدولسه‌لامی بارزان وشێخ ئه‌حمه‌د بارزانی و مسته‌فا بارزانی و ئێستاشدا سه‌رۆك مسعود بارزانی ، هه‌رده‌م به‌ڕێگه‌ی پرۆژه‌ی گرنگی سیاسی و دیپلۆماسی هه‌وڵ وهه‌نگاوه‌كانیان له‌لایه‌ك بۆ ناساندنی دۆزی كورد وبه‌دیهێنانی مافه‌ره‌واكانیان و له‌لایه‌كی دیكه‌ش پێداگری و رژدبوون بووه له سه‌ر به‌دیهێنانی مافه‌ره‌واكانی گه‌لی كورد و ئینجا ڕێگریكردن له سڕینه‌وه‌ی كوردوكوردستان و تواندنه‌وه‌ی له‌نێو گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی ناوچه‌كه وداگیركه‌رانی كوردستان ، ئه‌و هه‌وڵه سیاسی ودیپلۆماسیانه ڕێگربوون بۆ له‌ناوچوونی شوناس و مێژووی نه‌ته‌وه‌یی كورد ، له‌هه‌مانكاتیشدا ڕێگه‌ی خۆش كرد بۆ ئه‌وه‌ی ئاستی كوردایه‌تی و هوشیاری نه‌ته‌وه‌یی به‌هێزتر بێت
ئه‌مرۆ له‌كاتێكدا ناوچه‌كه به‌ره‌و گۆڕانكاری خێرا ده‌روات و نه‌یارانی كوردیش جۆرها پیلانگێری دژی نه‌ته‌وه و نیشتیمانه‌كه‌مان ده‌گێرن ،وه‌ك چۆن له رابردوو داعشیان به‌كار هێنا و ئێستا چه‌ندین گروپی میلیشیایی نایاسایی به‌كار ده‌هێنن ، له‌گه‌ڵ گه‌مارۆی ئابووری و پیلانی ناوخۆیی بۆ زیانگه‌یاندن به قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانی سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد و به‌تایبه‌تی جه‌نابی سه‌رۆك مسعود بارزانی ، سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكوومه‌تی كوردستان له ماوه‌ی 11 ساڵی رابردووی شه‌ڕی پاراستنی قه‌واره‌ی هه‌رێم و ئێستا به‌رگریكردن له دۆزی كورد و پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ری و ئاشتی و دیپلۆماسی رۆڵی گرنگ و كارایان بینیووه ، ئه‌و جۆره لۆژیك و دیپلۆماسییه‌تی بارزانی ، نه‌ك هه‌ر كوردوكوردستان له تێوه‌گه‌لانی شه‌ڕ دوور خسته‌وه ، به‌ڵكو توانی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره به سه‌ر نه‌یارانی كورد به‌ده‌ست بهێنێت
له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوو ،هه‌رێمی كوردستان ، به‌ڕابه‌رایه‌تی سه‌رۆك بارزانی ، له پێناو دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی ئاشتیانه بۆ دۆزی كورد ، بۆ ئه‌وه‌ی گه‌لی كورد بتوانێت به‌رژوه‌ندییه‌كانی له ناوچه‌كه‌دا بپارێزێت و ڕێگریش بكات تا جارێكی تر كورد له ناوچه‌كه‌دا په‌راوێز بخرێت ، هه‌ر ئه‌وه‌شه سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد وبه‌تایبه‌تی سه‌رۆك بارزانی هه‌میشه له سه‌ر هێله بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڕێگه‌ی لۆژیكی سیاسی و چه‌كی دیپلۆماسییه‌وه له سه‌ر ئاستی هه‌رێمایه‌تی و جیهانی به‌رگریی له ناسنامه و مافه‌ره‌واكانی گه‌لی كورد بكات؛چونكه به‌كارهێنانی هێزی نه‌رم له شوێنی هێزی ڕه‌ق و چه‌ك ، بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ده‌توانێت ڕێگه‌كان بۆ گه‌یشتن به‌ماف و ئامانجه‌كان خێراتر بكات ، هه‌موو ئه‌مانه بیروباوه‌رێكی قووڵی ڕابه‌رایه‌تی بارزانییه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان به‌ڕێگه‌ی ئاشتی و دیپلۆماسی بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌و كێشانه‌ی زیاتر له‌یه‌ك سه‌ده‌یه بێ چاره‌سه‌ری ماونه‌ته‌وه .
بۆیه ، هه‌رێمی كوردستان به سه‌ركردایه‌تی بارزانی ، به‌ڕێگه‌ی ئه‌و دیپلۆماسیی و سیاسه‌ته ژیرانه‌یه ،هه‌وڵه‌كانی بۆ پارێزگاریكردنه له‌بوونی كورد‌و خاكی كوردستان و هه‌میشه به‌رژوه‌ندییه باڵاكانی نه‌ته‌وه و نیشتیمان پێش هه‌موو به‌رژوه‌ندییه‌كی دیكه‌وه‌یه . هه‌ر ئه‌مه‌شه وایكردووه كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌چاوێكی ڕێز وپربایه‌خه‌وه ده‌روانه قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان ،ئه‌مه‌ش ئه‌نجامی ئه‌و دانایی و ئه‌و سیاسه‌ت ودیپلۆماسییه سه‌ركه‌وتووانه وپه‌سه‌ندكراوی سه‌ركردایه‌تی سیاسی هه‌رێم و به‌تایبه‌تی سه‌رۆك مسعود بارزانی ده‌گه‌ڕێته‌وه