دواین هەواڵ

مەترسییە لە سەر هەرێمی کوردستان

‌حەسەن ئەحمەد مستەفا

5 کاتژمێر پێش ئێستا

ناشێت پارتی و یەکێتی ناکۆکییە ناوخۆییەکانیان لە بواری ئیدارەدان تەنیا لە چوارچێوەی عێراق و هەرێمی کوردستان لێک بدەنەوە. زەمینەی ئێستای ناوچەیی و نێودەوڵەتی وا دەکات ناتەبایی ناوماڵی  کوردی لاوازییەکی ستراتیژی بێت. (تۆم باراک) بە قوڵی دژی هەر فۆڕمێکی فیدراڵییە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، دەبێ بە جددی وەریبگیرێن.  بەتایبەتی بە لەبەرچاوگرتنی نزیکیی ئەو لە (سەرۆک ترامپ) و بەشداری چالاکانەی لە ململانێی کورد لە سووریا.
 لەم ڕوانگەیەوە، کە تۆم باراک فیدراڵیزمی کوردی لە عێراق وەک دەستکەوتێکی دەستووری نابینێت ، بەڵکو وەک پرسێکی نائاسایی و کاتی سەیری دەکات.
 لە واشنتۆن بڕیارەکان لەهەوەنتە نادرێن. (تۆم) بەزوویی ڕای (سەرۆک ترەمپ) بەرامبەر کوردو پێک نەکردن و لاوازییەکانی ئاڵۆز دەکات ، هیچی تێناچێت بۆ سەرۆکێکی ئەمریکی٫ بە تایبەت سەرۆکێک کە مەیلی بەرەو سیاسەتی مامەڵەیی نائەخلاقییە،  پشتگیری لەو سیاسەتانە بکات کە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بیانووی "سەقامگیری"، "ناوەندگەرایی"، یان "چاکسازی" لاواز دەکات.  لە ژینگەیەکی وادا ململانێی ناوخۆیی کوردان کوشندەیە.
هەر لەبەر ئەمەشە کە ڕێککەوتنێکی ستراتیژی نوێی ١٥ ساڵەی نێوان پارتی و یەکێتی زۆر پێویستە.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP