دواین هەواڵ

مەسروور بارزانى لە لووتکەى حکوومەتەکانى جیهان

‌رێبوار حەمەلاو شوانی

14 کاتژمێر پێش ئێستا

کۆڕبەندى لووتکەى جیهانیی حکوومەتەکان، لە ساڵى 2013وە ، لە شارى دوبەى لە ئیمارات بەڕێوەدەچێت ،تێیدا سەرۆک و سەرۆکوەزیرانى وڵاتانى ناوچەکە و جیهان و سەرکردەکان لە بوارى کەرتى تایبەت و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کۆدەکاتەوە؛ بەشداریکردنى مەسروور بارزانى ، سەرۆکوەزیرانى کوردستان  لەم کۆنفرانس و کۆڕبەندە ناوچەیی و نێودەوڵەتییانە ، ئاماژەن بۆ زیاتر بەهێزکردنى ڕۆڵ و پێگەى هەرێمى کوردستان وەک فاکتەر و هاوبەشێکى کاریگەرى و متمانەپێکراو لەسەر ئاستى کۆمەڵگەى نێودەوڵەتیدا 

ئاشکرایە ناوچەکە و جیهان بە گۆڕانکارو پێشهاتى نوێى و خێرا دا گورزە دەکات ، بۆیەلەم کاتە و ساتە هەستیارانەدا خوێندنەوەى ژیرانە بۆ سیاسەتى ناوچەیی و نێودەوڵەتى هەبێ و زۆر وردبینانە مامەڵە بکرێت ، بەتایبەتى بۆ گەلى کورد و دۆزەرەواکەى چەند ئەوەندە زەروورەتە تاکو لەلایەک پارێزگاری لە دەستکەوتەکانى بکات و لەلایەکى دیکەش سوود لە دەرفەتەکان وەربگرێت ،بەتایبەت سەردان و بانگهێشتى مەسروور بارزانى، سەرۆکوەزیرانى کوردستان بۆ کۆڕبەندى لووتکەى حکوومەتەکانى جیهان خۆى لەخۆیدا ئاماژەیە بە کاریگەرى و ڕۆڵى هەرێمى کوردستان وەک قەوارەیەکى یاسایی ودەستوورى لە ناوچەیەکى پڕ کێشە و ململانێیدا 

بەتایبەتى لەم قۆناغە سیاسیی و مێژووییەدا ، زۆر گرنگە لەم کۆڕبەند و لووتکە جیهانییەیانەدا ڕۆڵ و کاریگەرییەکى بەرچاوى هەبێ ، چونکە جوگرافیا ،ئاسایش و ئابوورى و نەوت و کانزانکان و گوتارى گەلى کورد ڕۆڵى بنچینەیی لە سەقامگیرى ناوچەگە دەگێڕێت ، ئەوەش بەکردەوە لەماوەەکانى رابردوو سەلمێنراوە ، چونکە کوردستان و سەرکردایەتییەکى گرنیییەکى حەتمى لەناوچەکەدا هەیە ، پێشترین کارەکتەرێکى بنچینەیی بووە بۆ کۆتایی هێنان بە تیرۆریستان و پارێزگاریکردن لە سەقامگیرى وئاشتى لە ناوچەکەدا ، بۆیە وڵاتانى ناوچەکە و بەتایبەتى ئیمارات لە ڕۆڵ و کاریگەرى کورد تێدەگەن ، هەر ئەوەشە هەموو ئەو بانگهێشتە فەرمییانەى ئاراستەى سەرۆکوەزیرانى کوردستان دەکرێن ، بۆ ئەو سەنگ و پێگە دیپلۆماسییە بەهێزە دەگەڕێتەوە کە گەلى کورد و هەرێمى کوردستان لە ناوچەکە دەیگێڕێت و هەیەتى 

لووتکەى کۆڕبەندى حکوومەتەکان بۆ ئەمساڵ کە تێیدا زیاتر لە شەش هەزار کەسایەتى سیاسى و ئابوورى  و سى و پێنج سەرۆک و سەرۆکوەزیران و پێنج سەد وەزیرى و سەرکردە لە 150 وڵاتى جیهان بەشدارن ، بەتایبەتى ئەمە بۆ ساڵى پێنجەمینە ، مەسروور بارزانى، سەرۆکوەزیرانى کوردستان بەشێوەیەکى فەرمى بەشدارى لووتکەى حکوومەتەکانى جیهان دەکات ، کە خۆى لەخۆیدا ئاماژەیە بە گرینگى وبایەخى پێگەى هەرێمى کوردستان لە سەر ئاستى ناوچەیی و نێودەوڵەتییدا 

بۆ ئەمساڵ لووتکى جیهانیی حکوومەتەکان لە ژێر دروشمى ( داڕشتنى حکوومەتەکانى داهاتوو)، بەڕێوەدەچێت و لەگەڵیشدا چەندین تەوەرى گرنگى وەک حکوومڕانیی جیهان و سەرکردایەتیی کاریگەر، خۆشگوزەرانیی کۆمەڵایەتی و بونیاتنانى توانا، گەشەپێدانى ئابوورى و دەرفەتەکان ، داهاتووى شارەکان و گۆڕانکاریی دیموگرافى لە خۆدەگرێت ؛ هەر بۆیە لووتکەى جیهانیی حکوومەتەکان بەتایبەتى بۆ هەرێمى کوردستان لە ناوچەیەکى پڕ کێشەدا ، سەکۆیەکى گرینگە بۆ تاوتوێکردنى کێشە هەرێمایەتى و نێودەوڵەتییەکان وئاڵنگارییەکانى بەردەم حکوومەتەکان و دەرفەتێکە بۆ ئاڵوگۆڕکردنى بیروڕا و چارەسەرى داهێنەرەانە لە پێناو بەرەوپێشبردنى ئەدا وکارەکانى حکوومەت
لەم کۆڕبەندە جیهانییەدا ،بێجگە لە کەسایەتییەکانى وڵاتان ، زیاتر لە 80 ڕێکخراویی جیهانى و پسپۆر لە بوارە جیاجیاکان بەشدارن و لەماوەى سێ رۆژى ئەم لووتکەیەدا ، زیاتر لە 200 پانێڵ و کۆوبوونەوەى تایبەت وگرینگ ئەنجامدەرێت و پانزدە راپۆرتى ستراتیژى لەبوارى جۆارجۆریش پێشکەش دەکرێت ،کە پەیوەست وئامانج لێیاندا شیکردنەوەى ئاڵنگارییەکان و دۆزینەوەى چارەسەرییە بۆ کێشە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکاندا 

وڵاتانى ناوچەکە وکۆمەڵگەى نێودەوڵەتیش گەواهیدەرن، مەسروور بارزانى، وەک سەرکردەیەکى بڵیمەت و سەرۆکوەزیرانى کوردستان لەماوەى رابردوو و ئێستاشدا ڕۆڵى سەرەکیی هەبووە لە هاوسەنگى ڕاگرتنى سەقامگیرى،گەشەى ئابوورى ، ستراتیژییەتى بەڕێوەبردنى حکوومەتى کوردستان لە قۆناغە سەخت و هەستیارەکاندا ،بەتایبەتى تێپەڕاندنى بارۆدۆخى ئاڵۆزى ناوچەیی و ئاڵنگارییەکان هەرێمایەتى ولەهەمانکاتیشدا ئاسایش و سەقامگیرى و گەشەپێدان لە هەرێمى کوردستان و بەردەوامیپێدانى

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP