رووداو و پێشهاتەکانی ناوچەکە و جیهان و کاریگەرییان لەسەر پرسی کورد و خوێندنەوەی پێشوەختانەی ئەم قۆناغە لەلایەن سەرۆک مسعود بارزانی و بانگ و ئامۆژگاری گەلی کورد بۆ تەبایی و یەکهەوڵوێستی نێوماڵی کورد ؛ ئینجا ڕابەرایەتی و سەنگ وپێگەی و کاریگەرییان گوزارشتە لەسەر خەمخۆریان بۆ کوردوکوردستان و داهاتووەکەی ، هەنگاوە سیاسی و دیپلۆماسییەکانی لەسەر بنەمای کوردایەتی و بەرپرسیاریەتی نەتەوەیی ونیشتیمانی و ئاشتی بونیاتنراوە ، لەکاتێکدا گۆڕانکارییەکان لە ناوچەکە و بەتایبەتی لە سووریاو عێراق رۆژ بەرۆژ خێراتر و ئاشکراتر دەبن ، ئەوە دەخوازێت بە ژیرانە و لۆژیکانە مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت
سەرۆک بارزانی ، وەک رابەرێکی نەتەوەی و نیشتیمانی بەهۆی بوونی ئەزموونی لەمێژینە لە ڕووی سیاسی ، دیپلۆماسی و سەربازییەوە ، خاوەن پێگەیەکی گرنگ وستراتیژییە لەسەر ئاستی ناوچەکە و نێودەوڵەتیی ، بۆیە ئەم کاریگەرییە تەنیا لە سنووری کوردستاندا نامێێتەوە ، بەڵکو گشتگیرە بۆ هەموو نەتەوەی کورد و کوردستان ، چونکە خاوەن مێژووییەکی دەوڵەمەندە لەتێکۆشانی نەتەوەیی و توانایی دروستکردنی هاوسەنگی لەنێو هەموو بەرژوەندییە جیاوازەکاندا هەیە و لەهەمانکاتیشدا سەرۆک و سەرکردەی وڵاتانی ناوچەکە و جیهان بە متمانە و سەنگەوە لێ دەروانن
ئەم ڕابەرە نەتەوەیی ونیشتیمانییە و متمانەیەی کە گەلی کورد پێیانە وادەکات ڕۆڵێکی گرنگ و ستراتیژی و چارەنووسسازانەی هەبێت لە چارەسەری قەیرانەکان و هەموو ئەو کۆسپ و ئاڵنگارییانەی دێنە بەردەم کوردستان ؛ بەتایبەتی کاتێک رۆژئاوا و باکووری کوردستان ڕووبەڕووی کێشەی سیاسی وسەربازی و مەترسی گەورە بوونەتەوە ، کاریگەری و پێگەی سەرۆک بارزانی وایکردووە داکۆکی و بەرگری و پشتیوانی نێودەوڵەتی بۆ دۆزی کورد بەدەست بێنێت و بکات.
ستراتیژ و دیپلۆماسیی سەرۆک بارزانی رژد و راستیانە وتایبەتە ، بە شێوەیەک لە قۆناغ و دۆخە جیاوازەکاندا باش دەزانێت چۆن مامەڵە بکات و هاوسەنگی لەنێوان بەرژوەندییە جیاوازەکاندا دروست بکات ، بەتایبەتی لەگەڵ زڵهێزانی ناوچەکە و نێودەوڵەتی و بەتایبەت لەگەڵ هاوپەیمانە ستراتیژییەکان و ئینجا بەدەستهێنانی پشتگیری لەڤاتیکان و وڵاتانی دیکە وکاریگەر، ئەوەش ئاماژەیە بەو توانا بەهێزە لە هاوسەنگکردن کە ئەمەش خۆی لەخۆیدا لێهاتوویی وکارێزمایی سەرۆک بارزانی پیشان دەدات لە چۆنێتی هاوسەنگکردن و سەرکەوتنی کارە دیپلۆماسییەکان و کۆکردنەوەی پاڵپشتی بۆ بەرژەوەندی کوردو بەڕێگەی چارەسەری ئاشتیانە ؛ چونکە هەموو کاتێک سەرۆک بارزانی باوەری بە گفتوگۆ هەبووە وەک باشترین ڕێگە چارەسەر بۆ گەیشتن بە چارەسەری بەردەوامە ، چونکە ئەگەر ئەو ستراتیژەی سەرۆک بارزانی نەبووایە ڕەنگە لەم قۆناغەدا گەلی کورد زیانی زۆری بەربکەوتبایە.
لە نێو هەموو ئەو ئاڵۆزی و قەیرانانەی ناوچەکەدا ، وێرای هەموو لەمپەر و ئاستەنگە زۆرەکاندا ، سەرۆک بارزانی توانیوێتی هاوسەنگییەکی باش دروست بکات ؛ لە هەماکاتیشدا هەوڵەکانی بۆ یەکریزی بیروبۆچوونەکانە لە پێناو دروستکردنی پێگەیەکی هاوبەش ،چونکە هاوسەنگی هێز لەناوچەکە گۆڕاوە ، ئەمەش دەتوانێت دەرفەتێکی نوێ و هەمیش مەترسی بێت ، بەڵام خوێندنەوەی ژیرانەی سەرۆک بارزانی بۆ رووداو و پێشهاتەکان ، ئەوەش وادەکات بە پێی گۆڕانکارییەکان ستراتیژەکان رێک بخات
دەبێ ئەوش بزانین ، ئەزموونی قەوارەی هەرێمی کوردستان دەرفەتێکی دیکە و سەرۆک بارزانی ئەزموونێکی باشی هەیە لە دامەزراندنی دامودەزگاکانی کوردستان و ئیدارەدانی ئابووری و سیاسەت ، ئەم ئەزموونەش دەتوانێت بکرێتە نموونەیەکی باش بۆ رۆژئاوای کوردستان ؛ کاریگەری و پشتیوانی سەرۆک بارزانی ، هێزومتمانە بەخۆبوونێکی زیاتر دەدات کوردانی رۆژئاوای کوردستان و بزانن کە ئەوان هەرگیز بەتەنیا جێناهێڵین ، ئەم هەستە دەتوانێت کاریگەری گەورەی هەبێت لەسەر ڕۆحی کوردایەتی و ئیرادە بەرەو داهاتوویەکی گەشتر وچارەسەری و قازانجێکی بەردەوام لە بەژوەندی گەلی کورد.
ئەوەش ئاماژەیە بە خوێندنەوەی دووری سەرۆک بارزانی و هەوڵەکانی بۆ چارەسەری ومافی زیاتر بۆ کوردوکوردستان ؛ هەروەها بەهێزکردنی پەیوەندییە دیپلۆماسیەکان وهێزی نەرم لە جیاتی بەکارهێنانی هێز بۆ گەیشتن بە ئامانجەکان ،ئەوەش ئاماژەیە بەدیپلۆماسی بەهێزو گفتوگۆیەکی گشتگیر و ڕەچاوگرتنی دەرفەتەکان ئەمەش خۆی لەخۆیدا کارێزمایی و ژیری و رابەرایەتی سەرۆک بارزانی پیشان دەدات لە کاتە سەخت و هەستیارەکاندا لە پێناو پارێزگاریکردن لە دۆز و شوناسی گەلی کورد.