دواین هەواڵ

​ گەڕانەوەی سەرۆکە بێشەرمەکە !!

‌محەمەد خۆشناو

09/03/2024

لەگەڵ «ترەمپ»ی پالێوراوی پارتی کۆماری-یمە بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکا ، کە ئەگەر هیچ شتێکی لەناکاو  ڕوونەدات لەهەڵبژاردنەکانی دادێی ئەمەریکا دەیباتەوە ، ئەگەر من ئەمەریکی بم و لەدەرەوەی وڵاتەیەکگرتووەکانی ئەمەریکا بژیم بەهەموو قەناعەتەوە دەنگ دەدەمە ترەمپ  ، چوونکە لەسەردەمی ئەو پیاوە کە سەرۆکی وڵاتەیەکگرتووەکان بوو ، ئەمەریکا لەهەموو شوێنێک بوو ، لە کۆریای باشوور ، لە کۆبا و فەنزوێلا و کاریگەری لە مەکسێک هەبوو ، لە یەمەن لە گەرووی هورمز لە سوریا لە عیراق و هەرێمی کوردستان كە جێگرەکەی بێ گەڕانەوە بۆ بەغدا و پرسنەکردن بە حکومەتی عیراق ناردە هەولێر و لەگەڵ سەرۆکی پێشووی حکومەت کۆبووەوە و ، کاریگەری لە کۆریای باکوور بینرا و ، لەخۆرهەڵاتی ناوەڕاست و لە ڕێکخستەنەوەی پەیمانی ناتۆ و ، قسەکردن بەمو ئەو و  ، پێدانی جۆلان بە ئیسرائیل ، وەک چەقاوە سوێک  چینی بەغرامە و ڕسومی گومرگی تەمبێکرد ،

زۆر بێشەرمانە بەروەڕووی نەیارەکانی دەبووەوە ڕووقایم بوو و ، کاتێک سەردانی قەتەر-ی کرد و لەگەڵ میر-ی ئەو وڵاتە دانیشت ، ڕاستەوخۆ بە میری ئەو وڵاتەی گووت : سوپاس بە پارەی ئێوە نەک بە پارەی ئێمە بنکە تایبەتیەکەی ئەمەریکا-تان بە باشترین شێوە نۆژەن کردەوە ، بەهەمان شێوەش بە سعودیا- ی گووت پارە بدەن تا بتانپاریزین و ، بەوڵاتانی کەنداوی گووت : ئەگەر ئەمەریکا نەبێت بۆ هەفتەیەک ناتوانن لەسەر تەخت دابنیشن ، ئەمەی بۆ پیترۆل-بوو ، هەموو ئەو قسانە ئەمەریکیەکان بەختەوەر و دڵخۆش دەکات ، تاکە کەس کە پێیدەوێرا و بەروەڕووی دەبۆوە خاتوو « نانسی بلۆسی » سەرۆکی ئەوکاتی ئەنجوومەنی نوێنەران بوو ، لە گووتاری دۆخی یەکێتی لە ئەنجوومەنی نوێنەراندا ، کاتێک ترمپ-ی سەرۆکی ئەوکات هات بۆ پێشەکەشکردنی ووتارەکەی ، نانسی دەستیدرێژکرد بۆ بەخیرهێنانی ، ترەمپ تۆقەی لەگەڵ نەکرد و ، ئەویش هەر دوای گووتارەکە و لەبەردەم کامیرای تەلەفزیۆنەکاندا گووتارەکەی ترەمپ-ی دڕاندن و خستیە ناو سەلەی زبڵدان .

ترەمپ بەوە لە سەرۆکەکانی تری ئەمەریکا جیا دەکریتەوە کە شەرم ناکات و  لە هەڵمەتی هەڵبژارندنی پێشوودا ، ترەمپ لەقەبی بۆ هەموو پالێوراوانی دیموکراتەکان دانابوە ،  بە بایدن-ی دەگووت :  هەر کاتێک جۆبایدن دەبینم بیرم بۆ خەوبردنەوە دەچێت و ،بە بیرنی ساندز-ی دەگووت : شێتی شوعی ، ترەمپ شەرم لە میدیاش ناکات تاوانباریان دەکات بە بڵاوکردنەوەی هەواڵی درۆ و هەڵبەستراو  ، بەهەمان پڕووپاگەندەی درۆ و هەڵبەستراوەکانی بەروەڕووی ئەوەی خۆی پێیدەڵێ هەواڵی درۆ و هەڵبەستراو دەوەستایەوە ، ئەو پیاوە هەر قسەیەک کە دەیکات ئاراستەیە بۆ دەنگدەری وڵاتەکەی بۆ نموونە ، زۆر بێشەرمانە لەکاتی کێشانەوەی هیزەکانی ئەمەریکا لە ئەفغانستان كە «ئەو» پێدەگووت « هارڤاردی تیرۆرستان » گووتی بایدنی خەوبەرەوە  ئەمەریکای تووشی گەورەترین شەرمەزاریکرد و مێژووی ئەمەریکای ڕەش کرد  ، هەر لەو هەڵمەتی ئێستاشی وەک ئەکتەرێکی دڕاما بۆ گاڵتەپێکردن لاسایی بایدن- دەکردەوە وەک کەسێکی خەڵەفاو دەهات و دەچوو ، لەو هەڵمەتەشی تەئکیدی لەوە دەکردەوە کە چیتر ئەمەریکا لەژیر سایەی بایدن مەزن نیە و ئەرکی ئەو وەک سەرۆکێک  بریتی دەبێت  لە گەڕاندنەوەی مەزنێتی ئەمەریکا و ڕزگارکردن لە هەموو بارگرانایی دەرەوە ، هەر لە ووتاری خۆپاڵاوتنیدا  لەناو پارتی کۆماری لەو چەند ڕۆژەی ڕابردوودا  گووتی :

(من خۆمپاڵاوتووە بۆ ڕزگارکردنی وڵات لە دەسەڵاتی بایدن و ئیدارەکەی کە خەراپترین سەرۆکە لە مێژووی هاوچەرخدا و ، لەو سێ ساڵەی بایدن ، ڕوسیا هێرشی کردە سەر ئۆکراینا و «حەماس» هیرشی کردە سەر ئیسرائیل و ، وایلیهات ئیران پارەی هەبێت و بیداتە « حماس» و «حزب الله » و ڕێژەی هەڵاوسانی گشتی وابەرز بووە ، کە کاروبار و دۆخی چینی ناوەندی داڕماندووە ) ، ئەگەر ترەمپ هەندێک عەیبیشی بەهۆی شەڕە« دۆنکیشۆتیەکانی» هەبێت ، بەڵام ڕاستۆگۆیە و لەبنەوە نیە  ، ڕاستگۆیە لە هەڵوێستەکانی ، ڕاشکاوە و ڕاستگۆیە لە ڕوونیی و ئاشکراییەکەی ، لە پەیوەندیەکانی ڕاستگۆیە و دۆژمنایەتیەکەی ناشارێتەوە و ، ئەگەر رقی لە کەسێک ببیتەوە یان خۆشی بووێت ڕەئی خۆی دەڵێت ، ئەو کەسێک نیە کە پێت بڵێت من دۆستتم و لەپشتەوەش لێتبدات ، ئەمەریکا لەسەردەمی ترەمپ-دا خاوەن درێژترین دەست بوو بەسەر زەوی ، لەڕاستیدا  پێش ئەو 8 مانگە دەشێت ڕووداوی زۆر ڕووبدەن  بەتایبەتی کە سەکۆی دادگا دەبێتە هەڵمەتی هەڵبژاردن ، بەڵام زۆربەی ئاماژەکان پێشبینی بردنەوەی ترەمپ دەکەن .

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP