سەرەتا، ئازادی باوەڕ نەکەیت و خۆت لەخەوی غەفڵەت بێدار نەکەی،
بەڵام کەی بەئاگا هاتی، سیناریۆیەکە بەم جۆرەیە...
...
١) جەنگەکە چۆن هەڵگیرسا..؟
ئێران بڕیاری هەڵگیرساندنی جەنگەکەی دا.
حەماس بڕیارەکەی جێبەجێکرد،
ئیسرائیلیش خەونی بە جەنگێکی لەو جۆرە دەدیت.
.....
٢) بۆ جەنگەکە هەڵگیرسا...؟
ئێران دەزانێت بۆ لە ٧ی ئۆکتۆبەر جەنگەکەی بە حەماس هەڵگیرساند...؟
بەڵام، حەماس نازانێت بۆچی جەنگەکەی هەڵگیرساند.
...
٣) کێ دەیزانی سوود و زیانەکانی هەڵگیرساندنی ئەو جەنگە چین...؟
ئێران دەیزانی سوود و زیانەکانی ئەم جەنگە بۆ ئێران چییە و چەندە،
بەڵام حەماس نەیدەزانی سوود و زیانەکانی ئەم جەنگە بۆ غەززە چییە و چەندە.
رەنگە حەماس ئەو پرسیارەی هەر بەخەیاڵیشدا نەهاتبێت.
ئیسرائیلیش دەزانێت چۆن زۆرترین سوود لەو جەنگە ببینێت.
...
٤) بڕیاری کۆتایی هێنان بەجەنگ
بڕیاری کۆتایی هێنان بەجەنگ بەدەست ئێران نییە.
بڕیاری کۆتایی هێنان بەجەنگ بەدەست حەماس نییە.
بڕیاری کۆتایی هێنان بە جەنگ بەدەست ئیسرائیلە.
...
٥) جەنگەکە بۆ درێژەی پێدەدرێت...؟
ئەگەر جەنگەکە درێژەی پێ بدرێت،
ئێران دەزانێت ئیسرائیل بۆ دەیەوەێت درێژە بەجەنگەکە بدات،
ئێران ئەوەی دەویست
حەماسیش دەزانێت ئیسرائیل بۆ دەیەوێت دەیەوێت درێژە بەجەنگەکە بدات.
حەماس ئەوەی ناوێت.
ئیسرائیلیش دەزانێت بۆ دەیەوێت درێژە بەجەنگەکە بدات.
ئیسرائیل ئەوەی دەوێت،
ئاخر ئیسرائیل لێکەوتە و دەسکەوتەکانی کۆتایی هێنان یان درێژە پێدانی جەنگەکە،
لانی کەم بۆ ٥٠ ساڵی داهاتوو، لەبەر چاوە.
ئیسرائیل دەزانێت کۆتایی هێنان یان بەردەوامبوونی جەنگەکە چ سوودێک یان چ زیانێکی هەیە بۆ ئاساییش و بەرژەوەندی باڵای ئیسڕائیل.
...
٦) قوربانییەکانی جەنگەکە کێن...؟
لەکورت ماوەدا،
قوربانی راستەوخۆی ئەو جەنگەکە ئەو هەزاران ئیسرائیلی و فەلەستینییە بێتاوانانە بوون کە لەجەنگەکەدا کوژران.
لە درێژ ماوەدا،
قوربانییە سەرەکییەکە چارەنووسی دەوڵەتی فەلەستینییە....
جەنگەکە چارەنووسی دەوڵەتی فەلەستینی بۆ هەمیشە گۆڕەوشار کرد.
ئێستا، ناوەندەکانی بڕیار دەڵێن،
جەنگەکە کۆتایی بەو رێگا چارەسەرییە هێنا کە دەبێت دوو دەوڵەت لەتەنیشت یەکدا هەبن:
دەوڵەتی ئیسڕائیلی و دەوڵەتی فەلەستینی.
ئێستا باسی ئەوە دەکرێت کە قۆناغی داهاتوو قۆناغی بوونی دوو نەتەوەیە لەناو یەک دەوڵەتدا،
دەوڵەتی ئیسڕائیلی.
هاوێشوەی کورد لە ئێران، کورد لە تورکیا، کورد لە عێڕاق.
٧) ) سوودمەندی سەرەکی جەنگەکە کێییە..؟
ئێستا دیارە سوودمەندی سەرەکی ئەو جەنگەکەی بە بڕیاری ئێران حەماس هەڵی گیرساند كێیە..؟
...
٧) ئومێدی داهاتووی فەلەستینییەکان...
دامەزراندنی دەوڵەتی فەلەستینی نییە.
گەرانەوە بۆ نەخشەی ١٩٦٧ نییە.
پەیەکەوە گرێدانی کەرتی غەززە و کەناری رۆژاوا نییە.
ئومێد و خواستی داهاتووی فەلەستینییەکان،
هاوشیوەی هاوڵاتیە عەڕەبییەکانی ئیسرائیل ماف و بەرپرسیارێتییان پێبدرێت،
واتە هاوڵاتی بن.
....
٨) ئەوانەی باوەڕ بەم سیناریۆیەناکەن...
دیارە هێشتا خەوی غەفڵەت بەری نەداون.
چاوەڕێ بکەن...
ئێمە لەداهاتوویەکی نزیکدا چاومان بەچاوی یەکتر دەکەوێتەوە،
تا ئەوکات، تۆی حەماس گرتوو بڕۆ بەدیار کادیرە فەیسبووکەوان و تیکتۆکچییەکانی ناو گروپە فیرقەییەکان لە ئیخوانی و جیهادی و داعشی سەرخەوێک بشکێنە.