ئەو ڕای وابوو دەوڵەت ئەگەر کرم تێی بدات و خۆرە بگرێت بەرەو کەوتن، خەتای وەزیرو سەرباز نییە خەتای حاکمەکانە، دەبێت هەم بخەسێنرێن هەم بکوژرێن، چونکە خۆیان بکوژی یاساکانن، من یاسای وام ناوێت، یاسا دەبێت لەگەڵ بیر‌و باوەڕی خەڵکیدا تەبابێت.
دیسان ڕای وابوو په‌یڕه‌وانی دینێک، تا ئه‌و ڕۆژه‌ی به ڕواڵه‌ت خۆیان وا پیشان بده‌ن که موسوڵمانن و په‌رستش ده‌که‌ن، ئه‌وه نیشانه‌ی لاوازییانه، چونکه هێزو ده‌سه‌ڵاتی دینێک له‌و ڕۆژه‌وه ده‌ست پێده‌کات که په‌رستشی ڕواڵه‌تسازی ته‌رک بکه‌ن و خۆیان ئاشکرا بکه‌ن «حەسەن سەباح» ئەوەی کرد، ئاوا دەوڵەتی باتینی ئیسماعیلی ڕاگەیاند، فیکری دەوڵەت لە دڵیدا زیندوو گەشاوە بوو، دڵ و کردەوەی کردە یەک بۆ ڕێبازەکەی بێ دوودڵیی، چاوەڕێی دەوڵەتی ویسایەی نەکرد دەیزانی خەڵەتاندنە.
جه‌وادی ماساڵی، بانگخوازی گه‌وره‌و نوێنه‌ری ئیمام حەسەن سەباح له به‌رده‌م تورکان خاتوون له باخی شمشاد له ئه‌سفه‌هان ساڵی ٥٦٦ ی کۆچی، سه‌رده‌می مه‌لیک ته‌نش برای مه‌له‌کشای کوڕی ئه‌ڵب ئه‌رسه‌لان، دەڵێت: ئێمه به‌ر له ڕابه‌رایه‌تی حه‌سه‌ن سه‌باح، ترسنۆک و لاواز و بێکاریگه‌ربووین ، تا ماوه‌یه‌ک په‌یڕه‌وانی دینی "باتینی ئیسماعیلی" ناچاربوون به ڕواڵه‌ت و ڕوکه‌ش په‌رستش بکه‌ن و مه‌زهه‌بی خۆیان بشارنه‌وه تا خوێنیان نه‌ڕێژن و ماڵ و موڵکیان داگیرنه‌که‌ن، ئەوە ترسنۆکی بوو، له‌به‌ر ئه‌مه بووه نه‌مانتوانی له ڕابردودا ده‌سه‌ڵات بگرینه ده‌ست و ژێردەستە بووین. دوای ئه‌وه‌ی حه‌سه‌ن سه‌باح له قه‌ڵای ئه‌له‌موت نیشته‌جێ بوو، تێگه‌یشت تا ڕۆژێک به ڕواڵه‌ت په‌رستش بکه‌ین و ده‌ست له‌سه‌ر ده‌ست دابنێین ناتوانین گه‌شه بکه‌ین و خۆمان به خه‌ڵک بناسێنین بۆیه ڕۆژی قیامولقیامه‌ی ڕاگه‌یاند بۆ خۆناساندن.
کورد لە عێراق دەبێت خۆی پێناسە بکاتەوە، لەو ڕواڵەتسازییە خۆی ڕزگار بکات، دیدی بگۆڕێت بۆ ئەو حوکمڕانیە ڕواڵەتیەی عێراق و حاکم و مەحاکم و دەستورو یاساکانی، کورد خۆی خاوەنی سیستم و یاسایەکی فەریدو بێ نەزیر نییە ئەوە ڕاستە، دەبێت خۆشی فۆڕمەڵە بکاتەوەو هێزبداتە بەرخۆی و ژیانی سیاسی بەو جۆرە ناڕوات بەڕێوە چاوت هەمیشە لەسەر دەوڵەتێکی نەخۆش بێت، حه‌سه‌ن سه‌باح، کە ئاراستەی مێژووی فاتمیەکانی گۆڕی، سزای ئەوانیتریدا بە هێزو یاساکانی شاخ، خواوەندی چیای ئه‌له‌موتی ڕاگەیاندو وەهمەکانی شوێنکەوتنی میسریەکانی بەجێ هێشت تا ئامانجەکانی وەدی هێنا.
حەسەن سەباح ئیمامی ڕۆحی حەشاشینەکان و خاوەنی یەکەمین گروپی تۆڵەسێن لەمێژوودا دژی ڕواڵەتسازی و پێکەوە ژیانی درۆینە لە سەردەمی خەلیفەی دەیەمی فاتمی، أبو علي منصور بن أحمد و نازناوی الآمر بأحكام الله.وەستایەوەو جیابوەوە، هەر ئەوەی کرد هاتەوە قەزوێن و دەستی پێکرو حاکمێکی خۆی خەساندو سزاداو دواتریش حەفتای لە ئەوانیتر بەسزا دەگەیاند تا گەشت بە سزادان و کوشتنی وەزیری پادشای سەلجوقی تاج المُلك أبو الغنائم.
حەسەن سەباح. دەگەڕێتەوە ئیران بۆ حوکمڕانی لە ئەسفەهان لەسەدەی دەیەمی زاینی. نەهج و ڕێبازی ئیسماعیلی دژی فاتمیەکان لەسەر مەزهەبی شیعە بڵاوکردەوە بەبێ گوێپێدان بە سەرزەنشت و ڕەخنەو تەوافوقات و دیبلۆماسیەت و بەرژەوەندی و هاوسەنگی و ئەم پرەنسیپە سیاسییە بێتامانە.