لە دیمەنێکی بێپێشینەدا لە نەریتی دیپلۆماسیی عێراقیدا، سەرۆک وەزیران عەلی لە ئەنقەرە ، پەیامێکی توندی ئاراستەی ناوخۆ و دەرەوە کرد کە "بڕیاری سەروەریی دەوڵەت سازش هەڵناگرێت و چاوەڕێی سەپاندنی فەرمانی دەرەکی ناکات.
کاتێک وەزیری گواستنەوە ڕەتیکردەوە ئیمزا لەسەر پاشکۆکانی پڕۆژەی ستراتیژیی "ڕێگای گەشەپێدان" بکات، زەیدی تێگەشت وەزیرەکەی چاوەرێی هەڵکرنی گڵۆپی سەوزە لە لایەن تارانەوە ،زەیدی هەوڵی پەردەپۆشکردنی هەڵوێستەکە یان شاردنەوەی یاخیبوونەکە و تێپەڕاندنی بە بێدەنگی نەدا. بەڵکو ڕووبەڕووبوونەوەی ئاشکرای لەبەردەم ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا هەڵبژارد، بە ئاراستەکردنی پرسیارە توند و ڕاستەوخۆکەی بۆ وەزیرەکەی: "بۆچی ئیمزات نەکرد؟".
ئەم ڕاشکاوییە توندە تەنها پەرچەکردارێک نەبوو، بەڵکو هێزی سەرۆک وەزیرانی لە بەڕێوەبردنی دیمەنەکەدا دەرخست.
شەرمەزارکردنی وەزیرە ڕەتکەرەوەکە لەبەردەم جیهاندا وەک ڕاگەیاندنێکی ڕاشکاو بوو کە زەیدی بەستنەوەی بڕیارەکان بە هەر ئەجێندایەکی دەرەکییەوە ڕەت دەکاتەوە، و بەرژەوەندیی عێراق و پڕۆژەی "ڕێگای گەشەپێدان" لە هەر ڤیتۆیەکی هەرێمی گەورەترە.
ئەوەی زەیدی کردی ڕووبەڕووبوونەوەیەکی ئاشکرا بووە سزایەکی سیاسیی دەستبەجێ، و پەیامێکی هۆشداریی توند بوو بۆ تەواوی کابینەی وەزاریەکەی کە بڕیارەکانی دەوڵەت لە پایتەختی وڵاتانی دراوسێوە نادرێن، و هیچ دەسەڵاتێک لە سەرووی دەسەڵاتی سەرۆکی حکومەتەوە نییە.
هەوڵێک هەبوو بۆ بێبایەخکردنی سەردانەکەی زەیدی، بەتایبەتی دوای ئەوەی لە ئەمریکاوە بەدەستی پڕگەراوەتەوە عێراق، سەرباری هەوڵە ئاشکراکانی پەکخستن، زەیدی ئیرادەی دەوڵەتی سەپاند و هەڵوێستەکەی بە ڕاگەیاندنی ڕێککەوتن لەگەڵ لایەنی تورکی بۆ دەستپێکردنی کردەییی جێبەجێکردنی پڕۆژەکە یەکلا کردەوە.
ئەوەی لە ئەنقەرە ڕوویدا وێنەی عێراقێکی نوێ و بەهێزی نەخشاند، سەرۆک وەزیرانێک کە لە پێکدادان لەگەڵ ناوەندەکانی دەسەڵاتی کە لە عێراق زیاتر دڵسۆزن بۆ دەرەوە ناترسێت، ئەو سەربەخۆیی چارەنوسی عێراق دەخاتە بەر تاقیکردنەوەیەکی گەورە ، زەیدی ناترسێت تەنانەت ئەگەر پێویست بە سەرزەنشتکردنی وەزیرەکانیشی بکات لە پەخشی ڕاستەوخۆدا بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی عێراق دەیکات.