ئەم دۆخەی ئێستا ڕۆژئاوای کوردستانی تێکەوتوە دەبوو ئەو کاتە ڕوویبدایە کە بۆیەکەم جار ترامپ بووبە سەرۆکی ئەمریکا لەماوەی ٤ ساڵدا چالاکی زۆری هەبوو چ لە کوشتنی بەغدادای کە ئێستا بوە بە شەیبانی چ کوشتنی سلێمانی و موهندس، بەڵام کۆنگرێسمانەکان نەیان هێشت، چونکە بەکارێکی هەڵەیان دەزانی پێش کەوتنی ڕژێمی سوریا ئەوە ڕووبدات.
بایدن هات و رۆشت ترامپ گەرایەوە بەشار کەوت لەولاشەوە بە فیتی مۆساد کوڕە نازدارەکەیان کرا بە سەرۆکی سوریای نوێ بەڵام سەرۆکێکی کارتۆنی، بەرزایەکانی جۆلانی ڕۆژئاوای لە ماوەی چەند سەعاتێکدا دایە دەستی ئیسرائیل.
هەسەدە پڕچەککرا زۆریش گرنیگی پێدرا، واش ئامادە دەکرا رۆژهەڵات بدەن بە کورد رۆژئاوا بۆ دروز و ئیسرائیل جۆلانیش لە ناوەڕاستی یاریەکەدابێت.
ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ ماوەی ١٢ ڕۆژ خۆیان لەگەڵ ئێراندا تاقیکردوە بەڵام نەیانتوانی ١٠٠% پلانەکانیان جێبەجێبکەن کە لادانی سەید عەلی خامەنەئی و گۆرنی دەسەڵاتە لە ئێران.
ترامپ تۆباراک دەکات بە نوێنەری خۆی بۆکاروباری رۆژهەڵات باراک لە خێزانێکی ئاوارەی عەرەبی لوبنانیە لە ساڵەکانی ١٩٠٤ بەدواوە چونەتە ئەمریکا لەوێ لە دایک بوە تەمەنی ٨٠ ساڵی تێپەڕاندەوە ، کاری بازرگانی دەکات وەبەرهێنی خانوو بەرەیە جارێک ترامپی دوای ئیفلاس بوون هەستاندوەتەوە، ئەو پیاوی ژورە تاریکەکانە کە بڕیاری چارەسنوس ساز و یەکلا کەرەوەی تێدادەدرێت دەوترێ ترامپ هیچ بڕیارێک نادات تاوەکوو لەگەڵ باراک گفتوگۆ نەکات ئاخر باراک سیاسەت لە پێناوی بازرگانیدا دەکات بۆیە باراک بوە بە ئاوێنە و ترامپ خۆی تێدادەبینێت.
دوای جەنگی ١٢ رۆژە باراک هاتە رۆژهەڵاتی ناوەراست دوا لە هەسەدە دەکات شەری هێزە شیعیەکانی عێراق بکات، چونکە بەهۆکار نەوکەوتنی ئێرانی دەزانن بەڵام مەزڵوم عەبدی ئەوە ڕەتدەکاتەوە، بۆیە لە دواین کۆبونەوەی هەولێردا تۆمباراک بە روونی بە سەرکردەکانی هەسەدە دەڵێت ئێوە دۆستی ئێمەبوون بەڵام دەزانم هاوکاری لە ئێران وەردەگرن، ئەمەش دوای ئەوەهات هەسەدە ئامادە نەبوو لەگەڵ حەشدی شەعبدی شەربکات بۆیە هەسەدە کرا بە قۆچی قوربانی، لەولاشەوە گروپەکانی تورکیا بەشێک لە چەکدارنی جۆلانی بەردراونەتە کوردانی رۆژئاوا بۆ ئەوەی بڵێن لەگەڵمان نەبیت ناژیت.
چەتەکانی داعش و هێزەکانی ئەحمەد شەرع پلانەکەی ئەمریکاو ئیسرائیل جێبەجێدەکەن لە لوبنان لە عێراق!! دوای شکاندنی زیندانەکانی هەسەدە دەرهێنانی هەزارن داعشی مەترسیدار چۆڵکردنی کەمپی هۆل هەموو ئامادەکاریەک دەکرێت بۆ ئەوەی داعش بهێنرێتەوە سنوری عێراق و لوبنان شەری حزبوڵای لوبنان شەری حەشدی شەعبی عێراقی پێبکەن دەبێ داعش برواتە ناوچە شیعیەکان ئەمجارە.
مالکی ئاگاداری ئەمپلانەیە هەموو هەوڵەکان بۆ ئەوەیە مالکی بکرێتەوە بەسەرۆک وەزیران چونکە مالکی پیاوێکی دەڵرەقە دەست لەهیچ ناپارێزێت، بەپێجەوانەی هەموو شرۆڤەکارەکانەوە دەڵێم ئەوەی سودانی ڕازکرد بۆ ئەوەی خۆی نەپاڵێوەتەوە بۆ سەرۆک وەزیران مارک ساڤایە نوێنەری ترامپە لە عێراق، چونکە تەنها مالکی دەتوانێت لە یەککاتدا دوو یاری بکات لەلایەک شەری داعش بکات و لەلایەک کۆتایی بەحەشدی شەبی بهێنێت ، ئیدی ئەمریکا بە ئاسانی پلانەکانی جێبەجێبکات.
لەگەڵ شەری داعش و هێزەکانی عێراق بەتایبەتی حەشد ئەمریکاو ئیسرائیل جارێکی دیەکە هێرش دەکەنەوە سەر ئێران چونکە حەشد ناتوانێت لە دووبەرەدا شەڕبکات، دوای کۆتایی هێنان بەحەشد دەسەڵاتی ئێران، هەموو هێزەکان دەچنەوە سوریا دەستوری نوێ دەنوسێتەوە بە چاودێری کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەڵبژاردن دەکرێت سەرجەم پێکهاتەکانی سوریا بەژداردەبن لە حوکمەتی نوێدا، بە ئەگەرێکی زۆرەوە سەرۆککۆماری دوای شەر جۆلانی نابێت.
ڕەنگە بوترێت خۆ دەیان توانی هەموو ئەمانە بکەن و هیچ شەرێکیش روونەدات بەڵام یاریەکە دوای شەر دەستپێدەکات، تۆمباراک ئامادەکاری دەکات بۆ وەبەرهێنان لە ناوچە زیان لێکەوتوەکانی شەردا تەنیا لە سوریا بەگوزمەی ١٦ ملیار دۆلار وەبەهێنان دەکات، تەواوی کۆمپانیاکانی لە عێراقی دوای حەشد کاردەکەن.