دواین هەواڵ

گەلۆ قەوارەی هەرێم هەروا بە ئاسانی نەبوەتە ئەمری واقیع

‌ئەسرین عاسی شوانی

8 کاتژمێر پێش ئێستا



ئەگەر بۆ مێژوو بگەڕێینەوەو ئاوڕێک لە ڕابردومان بدەینەوە،دەبینین کورد لە بونیەوە تا بە ئێستا دەگات ،هەمیشە لە خەونی ئەوەدا بوە کە قەوارەیەکی سەربەخۆی هەبێت و خۆی حوکمی خۆی بکات و،چیتر ژێر پێلەقەی پۆستاڵی داگیرکەران نەبێت،بەدی هاتنی ئەو خەونەش لە باشوری کوردستان هەروا لە خۆڕاوە نەبوە،دروست بونی ئەو قەوارەیە دەریایەک خۆێنی ویستوەو هەزاران دایکی جەرگ سوتاوو کردوەو مناڵی هەتیوو بێ دایک و باوک کردوە،تا موژدەی ئاوا قەوارەیەک لە دایک ببێت،ئەوەی دەیبینین قەوارەکە هەیە و دەبێ دەسپێک بێت بۆ خەونی گەورەتر،هەرچەندە دوژمنانی کورد ئەمەمان پێ ڕەوانابینن،نەک داگیرکەرە عەرەب و تورک و فارسەکانمان کە کوردستانیان بەسەردا دابەشکراوە،تەنانەت وڵاتانی ناوچەکەش کەهیچ جۆرە پەیوەندیەکیان بە کێشەی گەلەکەمانەوە نیە لە بۆسەدان بۆ قەوارەی هەرێم و لە هەر سەرمە قولانجێک دا،لە جیاتی ڕاستکردنەوەمان هەوڵی مل شکاندنمان دەدەن،کەواتە کورد دوژمنی زۆرەو قەوارەی هەرێمی کوردستان زۆرێک لە بۆسەدان بۆ ئەوەی نەمینێت و میلەتەکەمان بە دەردی ڕابردوو ببەنەوە،ماشەڵای لێ بێت چواردەورمان بە گورگ و چەقەڵ و ڕێوی و کەمتیار گیراوەو هەوڵی پچڕینی جەستەی زامارمان دەدەن ،بۆ خۆشمان لە ناوخۆمان دا ناکۆک و ناتەباو دڕدۆنگین،لەجیاتی پاراستنی قەوارەی هەرێم وەک چاومان، خەریکین دەسباری دوژمنان و ناحەزان و داگیرکەرانی کورستان دەدەین،بۆ لەباربردنی ئەو ئەزمونەکە مافی تاک بە تاکی کوردە نەک لە باشوری کوردستان،بەڵکو لە باکورو ڕۆژهەڵات و رۆژئاواو هەموو جیهان ئەگەر کوردێکی لێ هەبێ،گەلۆ قەوارەی هەرێم هەروا بە ئاسانی نەبوەتە ئەمری واقیع و یان هیچ کام لە دوژمنان و تەنانەت دۆستانیشمان پێیان نەبەخشیوین،ئەو قەوارەیە بە خۆێنی گەشی لاوەکانمان دروست بوە،بە ماندو بون و شەونخونی دایکان و خوشکانی باوکان و کوڕانی لادێکان و جوتیارە ناندەرەکانی کوردستان موژدەی لە دایک بونی هێناوە،ئەو قەوارەیە قەوارەی هەموانە لە سەر تاک بەتاکمان ئەرکە بیپارێزین و گەشەی پێ بدەین،دەبێ هەموان هەوڵ بدەین بەتایبەت حیزبەکان بێ جیاوازی ڕەنگ و ئایدیا قەوارەی هەرێم وەک جگەرگۆشەی خۆمان سەیر بکەین،چونکە ئەوە قەوارەی هەرێمە جیهانێکی جیاوازی خوڵقاندوە کە هەموان تێیدا ئەژین و ئەرک و مافمان تێیدا هەیە،بۆیە دەبێ ئەو ڕاستیە بزانین ئەگەر قەوارەی هەرێم توشی نەکسەیەک بێت هەموو کورد ،سەرجەم حیزبەکان بێ جیاوازی گڵۆڵەیان دەکەوێتە لێژی و غلۆر دەبنەوە بە جۆرێک جارێکی تر ڕاست بونەوەیان ئەستەم دەبێت ،بۆیە پێویستە هەموان کار بۆ ئەوە بکەین قەوارەکەمان بپارێزین و هەوڵ بدەین کەموکوڕیەکانی چارەسەر بکەین،هەموو لایەنەکان بەگیانی بەرپرسیارەتیەوە مامەڵە بکەین و،هەوڵ بەین کیانێکی پتەو و کوردانە بنیات بنێین دور لە ئینتمایی حیزبایەتی،بۆ پێکهێنانی کابینەی دەیەم پەلە بکرێت تا کۆتایی بەو چەقبەستویەی هەرێم بهێنرێت.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP